"نیۆرالینک"ی ئێلۆن ماسک ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کۆدەکاتەوە

کۆمپانیای سیمافۆر، بە نووسینەوەی سەرچاوەیەک کە ناسنامەی دەرنەخراوە، راپۆرتی کردووە کە نیۆرالینک، کۆمپانیای نوێ بۆ چاندنی چیپی مێشک کە ئێلۆن ماسک دامەزراندوویەتی، ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە لە خولێکی دارایی کردندا کە بەهای کۆمپانیاکە لە ٩ ملیارد دۆلار دابنێت پێش دارایی کردنەکە.
"سیمافۆر" ئاماژەی بە وەبەرهێنەرەکانی بەشداربوو لەم خولە نەکردووە.
نیۆرالینک پێشتر دوایین جار ٤٣ ملیۆن دۆلاری کۆکردبووەوە لە سەرمایەی وەبەرهێنانی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا، و بەهای ئەو کۆمپانیایە لە حوزەیرانی ٢٠٢٣دا بە نزیک لە ٥ ملیارد دۆلار دانرابوو، بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "تێک کرانچ" بڵاوکراوەتەوە و "العربیة Business" تەماشای کردووە.
راپۆرتی "سیمافۆر" پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە لە راپۆرتێکی پێشووی "بلۆمبێرگ"دا هاتووە، کە لە نیسانمانگدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە کۆمپانیا نوێیەکە دەیەوێت ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە بە بەهایەکی ٨.٥ ملیارد دۆلار.
نیۆرالینک ساڵی پار ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەدەستهێناوە بۆ "ئامێری پێشەنگ".
تا ئێستا سێ کەس چیپی دروستکراوی نیۆرالینک وەرگرتووە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، نەخۆشێکی ناتوانێت قسە بکات ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕوونکردەوەی چۆن چیپی نیۆرالینک بەکاردێنێت بۆ دروستکردن و گێڕانەوەی ڤیدیۆکان لە "یوتیوب"دا تەنها بە بەکارهێنانی ئیشارەکانی مێشکی.