هواوی سەرکەوتنی گەورە لە بازاڕی جیهانی

هواوی توانیویەتی لە یەکەم چارەکی ساڵی ٢٠٢٥دا ببێتە یەکەمین کۆمپانیا لە جیهاندا لە بواری بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئامێرە زیرەکەکانی . ئەم سەرکەوتنە لەگەڵ ئەوەدایە کە کۆمپانیاکە هێشتا لە چیندا پێشەنگایەتی دەکات و بەردەوام لە گەشەکردندایە. گرنگترین ئامارەکە ئەوەیە کە تا ئێستا زیاتر لە دووسەد ملیۆن دانە ئامێری زیرەکیان بە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە.
پێنج جۆری بەرهەمی جیاواز
هواوی پێنج زنجیرە بەرهەمی جیاوازی هەیە کە هەر کامەیان بۆ گروپێکی تایبەتی خەڵک درووستکراون. زنجیرەی HUAWEI WATCH بۆ ئەو کەسانەیە کە حەزیان لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووە و دەیانەوێت بتوانن پەیوەندی تەلەفۆن بکەن بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەیان لەگەڵ بێت. لە بەرامبەردا زنجیرەی HUAWEI WATCH FIT بۆ ئەو کەسانەیە کە حەزیان لە وەرزش و چالاکیە جەستەییەکانە، چونکە باریک و سووکە و تایبەتمەندی زۆری وەرزشی هەیە.
زنجیرەی HUAWEI WATCH GT بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت کاتژمێرەکەیان زۆر درێژخایەن بێت و هەروەها چاودێری تەندروستیان بکات. ئەم جۆرە کاتژمێرە وەک مامۆستایەکی وەرزشی لەسەر دەستتانە کە هەموو شتێک فێرتان دەکات. بۆ ئەو کەسانەی کە حەز لە ماجەراجوێی و وەرزشی سەخت دەکەن، زنجیرەی HUAWEI WATCH Ultimate هەیە کە زۆر بەهێز و توندە و دەتوانێت تا سەد مەتر ژێر ئاودا بچێت.
هەروەها زنجیرەی HUAWEI WATCH D هەیە کە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە، چونکە دەتوانێت بە شێوەیەکی وورد پەستانی خوێن بپێوێت و ٢٤ کاتژمێر چاودێری بکات.
توێژینەوە و داهێنانی زۆر
هواوی زۆر پارە و کات خەرج لە توێژینەوە دەکات. ئەوان سێ تاقیگەی گەورەیان لە جیهاندا هەیە و لەگەڵ دە پەیمانگای توێژینەوەی جیاوازدا کاردەکەن. تا ئێستا نزیکەی هەزار مافی داهێنانیان وەرگرتووە لە بواری ئامێرە زیرەکەکاندا. ئەوان لەگەڵ ١٦٠ دامەزراوەی جیهانی هاوکاریان کردووە و ٣٠٠ پڕۆژەی توێژینەوەیان ئەنجامداوە. گرنگەکە ئەوەیە کە ١٧ ملیۆن کەس بەشداریان لە توێژینەوەکانیاندا کردووە.
تەکنەلۆژیای نوێ
لە ساڵی ٢٠٢٤دا هواوی سیستەمێکی نوێی بە ناوی TruSense دەرهێنا کە زۆر وورد و خێرا تەندروستی خەڵک دەپێوێت. ئەمساڵیش ئەم سیستەمەیان باشتر کردووەتەوە و ئێستا دەتوانێت بە دوو شێواز کار بکات - بە دەست و بە پەنجەش. دەتوانێت ڕێژەی ئۆکسیجینی خوێن لە تەنها دە چرکەدا بپێوێت و ١٧ شتی جیاوازی تر لە جەستەدا بپێوێت.
کەمپەینی کۆمەڵایەتی
هواوی کەمپەینێکی بە ناوی “ئەڵقە چالاکەکان” دەستپێکردووە کە هان دەدات خەڵک زیاتر بجوڵێن و وەرزش بکەن. ئەم کەمپەینە لە سەرەتادا لە ئەڵمانیا و ئیسپانیا و چین دەستی پێکردووە و زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی بۆ خۆی هێناوە. خەریکن ئەم کەمپەینە بەرەو وڵاتانی تری ئاسیا و ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شوێنەکانی تر فراوان دەکەن.