کۆمپانیای OnePlus مۆبایلی ژیری دەستکرد Nord 5 ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای OnePlus پێنج بەرهەمی نوێی ڕاگەیاند کە لە ٨ی تەمووزدا لە بەریتانیا و ئەورووپا دەردەکەون . لەم بەرهەمانەدا فۆنی Nord 5 و Nord CE5، کاتژمێری زیرەک، تابلێت و گوێگر هەن.
تایبەتمەندیەکانی سەرەکی مۆبایلەکە:
مۆبایلی Nord 5 یەکەمین مۆبایلی سێریای Nord ە کە پرۆسێسەری Snapdragon 8s Gen 3 و شاشەی ١٤٤Hz بەکاردەهێنێت کە دەتوانێت ٥ کاتژمێر یاری بکات بەبێ گەرمبوون . مۆبایلەکە دوگمەی Plus Key هەیە کە دەشێت بگونجێنرێت و چەندین تایبەتمەندیی زیرەکی دەستکردی هەیە وەک AI Translation، AI Search و AI Best Face.
Nord CE5 وەک هەڵبژاردەی هەرزانتر دێت، OnePlus Pad Lite تابلێتێکی سەرەتاییە، کاتژمێرەکەش بە قەبارەی ٤٣ میلیمەتر و گوێگرەکەش بە دوو درایڤەر دێت.
هەموو وردەکاری و نرخەکان لە ڕۆژی ٨ی تەمووز ڕادەگەیەنرێن . چاوەڕوان دەکرێت Nord 5 لە سەرەکی مۆبایلە ناوەندیەکانی ٢٠٢٥ بێت .