تیک تۆک خاسیەتێکی نۆێ تاقیدەکاتەوە کە لە ئێکس دەچێت

تیک تۆک خەریکە خاسیەتێکی نوێ تاقیدەکاتەوە بەناوی "Footnotes" کە لە خاسیەتی تێبینیەکانی کۆمەڵگە لە ئێکس (تویتەری پێشوو) دەچێت. ئەم خاسیەتە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زانیاری زیاتر و ڕوونکردنەوە بۆ ڤیدیۆکان زیاد بکەن. سیستەمەکە وا کار دەکات کە بەکارهێنەر دەتوانن تێبینی بنووسن، پاشان بەکارهێنەرانی تر دەنگیان لەسەر دەدەن. تەنها ئەو تێبینیانە نیشان دەدرێن کە وەک "بەسوود" دادەنرێن. ئێستا ئەم خاسیەتە لە ناو ئەمریکا تاقیدەکرێتەوە و لە داهاتوودا فراوانتر دەبێت. تیک تۆک هیوادارە ئەمە یارمەتی بدات بۆ کەمکردنەوەی زانیاری هەڵە و بەرزکردنەوەی متمانە لەناو پلاتفۆرمەکەیان.