گەڕانەوەی ماڵپەڕی ئەمازۆن بۆ کارکردن دوای پچڕانێکی کاتی لە ئەمریکا

ئازاری 7, 2026 - 12:10
گەڕانەوەی ماڵپەڕی ئەمازۆن بۆ کارکردن دوای پچڕانێکی کاتی لە ئەمریکا

ماڵپەڕی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی ئەمازۆن دوای پچڕانێکی چەند کاتژمێری کە کاریگەریی کردبووە سەر دەیان هەزار بەکارهێنەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەڕایەوە بۆ کارکردن. بەپێی ماڵپەڕی "داون دیتێکتۆر"، کێشەکە لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە دەستی پێکرد و لە لووتکەی پچڕانەکەدا زیاتر لە 22,700 سکاڵا تۆمار کرابوو.

ئەم پچڕانە لە کاتێکدایە کە کەمتر لە شەش مانگ بەسەر پچڕانە گەورەکەی تشرینی یەکەمی 2025 تێپەڕ دەبێت. هاوکات، بەشێک لە سەنتەرەکانی داتای ئەمازۆن لە ئیمارات و بەحرەین لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەهۆی هێرشی درۆنەوە زیانیان بەرکەوتووە، کە بووەتە هۆی پەککەوتنی خزمەتگوزارییە هەورەییەکان (Cloud Services) لەو ناوچانەدا.