هواوی و ڕکابەرییەکی نوێ بۆ ئایفۆن ١٧

شوبات 16, 2026 - 11:14
هواوی و ڕکابەرییەکی نوێ بۆ ئایفۆن ١٧

کۆمپانیای هواوی لە زنجیرەی مۆبایلی Nova 16دا لاسایی ئایفۆن ١٧ دەکاتەوە و هەستەوەرێکی چوارگۆشەیی (١:١) بۆ کامێرای سێڵفی بەکاردەهێنێت. ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگە دەدات بەبێ سوڕاندنی مۆبایلەکە، وێنە و ڤیدیۆی ئاسۆیی و ستوونی بە کوالێتییەکی بەرز بگیرێت.

چاودێران پێشبینی دەکەن ساڵی ٢٠٢٦ ببێتە ساڵی ڕکابەرییەکی توند لە نێوان هواوی، ئەپڵ و ئۆپۆ، کە تێیدا جەخت لەسەر ئاسانی بەکارهێنانی کامێرا دەکرێتەوە نەک تەنها ژمارەی مێگاپێکسڵەکان.