کێشەی پاراستنی نهێنی لە چاوێلکە زیرەکەکانی میتا
بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکان، کۆمپانیای میتا ڤیدیۆی تایبەتی بەکارهێنەرانی چاویلکەی "ڕای بان" دەنێرێت بۆ فەرمانبەرانی کۆمپانیایەکی دەرەکی لە کینیا تا بە دەست پێداچوونەوەیان بۆ بکەن. ئەم کارمەندانە ئاشکرایان کردووە کە زۆرجار دیمەنی زۆر هەستیار و تایبەتی ناو ماڵەکانیان پێدەگات، وەکو دیمەنی ناو گەرماو یان ژیانی تایبەتی بەکارهێنەران، کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی.
کێشە سەرەکییەکە لە ناڕوونی مەرجەکانی میتادایە؛ چونکە دیار نییە کەی و بۆ چەند چرکە چاویلکەکە دەست بە ناردنی ڤیدیۆ دەکات بۆ سێرڤەرەکان، بەتایبەت لە کاتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرددا. هەرچەندە میتا دەڵێت سیستمە ئۆتۆماتیکییەکان دەبێت ڕێگری لە ناردنی دیمەنە نەشیاوەکان بکەن، بەڵام کارمەندەکان جەخت دەکەنەوە کە سیستمەکە سەرکەوتوو نەبووە و ژیانی تایبەتی خەڵک بە ئاشکرا دەبینرێت.