چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆن 18 پڕۆ بەهۆی چیپی C2
١- تەمەنی درێژتری پاتری:
بەهۆی کارایی بەرزی چیپی C2 لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و گونجانی تەواوی لەگەڵ سیستەمی iOS، پاتری مۆبایلەکە لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی سیمکارت زۆر زیاتر بەرگە دەگرێت بەراورد بە ئایفۆن 17 پڕۆ.
٢- پاراستنی نهێنیی شوێن (Privacy):
تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکرێت کە ڕێگری دەکات لە کۆمپانیاکانی پەیوەندی بۆ دیاریکردنی شوێنی وردی بەکارهێنەر (بۆ نموونە تەنها گەڕەکەکەت دەزانن نەک ناونیشانی وردی ماڵەکەت)، ئەمەش تەنها لەو ئامێرانەدا دەبێت کە مۆدێمی ئەپڵیان تێدایە.
٣- هێزی شەبەکە لە شوێنە لاوازەکان:
چیپی C2 وا دەکات مۆبایلەکە زیرەکانە کار بکات لەو شوێنانەی شەبەکەیان کەمە یان قەرەباڵغە، بە جۆرێک گرنگی بەو داتایانە دەدات کە پێویستیان بە خێراییە، ئەمەش پەیوەندی و ئینتەرنێتێکی جێگیرتر دابین دەکات.