کاریگەری هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆسەر بازاڕی نەوت
بانکی "بارکلێیز" پێشبینی دەکات ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ببێتە هۆی پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوت (بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، نرخی خاوی برێنت بۆ ٨٠ دۆلار بەرز ببێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ نرخەکەی گەیشتە ٧٢.٤٨ دۆلار.
لە بەرامبەردا، ئەگەر هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر دابینکردنی نەوت نەبێت و کاردانەوەکانی ئێران تەنها لە چوارچێوەی دروشمدا بمێننەوە، ئەوا ئەگەری هەیە نرخەکە ٣ تا ٥ دۆلار دابەزێت. هاوکات دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی بەکارهێنانی هێزی داوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی سهقامگیریی بازاڕی وزە زیاتر کردووە.