”هەتا کۆتایی دەجەنگین"... چین بەم شێوەیە وەڵامی هەنگاوەکانی ترامپی دایەوە
"هەتا کۆتایی دەجەنگین!" بەم دەستەواژەیە بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی چین، لین جیان، بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لە شەڕی بازرگانیدا.

چین لە ٤ی نیساندا سنووردارکردنی ئابووری بەرفراوانی بەسەر ئەمریکادا سەپاند دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ باجی گومرگی ٣٤٪ی لەسەر زۆربەی هاوردەکانی چین ڕاگەیاند. دوای چەند شەپۆلێک لە زیادکردنی دووقۆڵی باجی گومرگی، وەزارەتی دارایی چین ڕایگەیاند کە باجی ١٢٥٪ لەسەر کاڵای ئەمریکی دادەنێت، وەڵامێک بۆ زیادکردنی باجەکانی کۆشکی سپی کە گەیشتە ١٤٥٪. هەلومەرجی ئێستا ڕێککەوتنێکی نزیک لە نێوان هەردوو وڵات ناگونجێنێت، سەرەڕای ئەو زیانەی کە بازرگانی و ئابووری هەردوولا دەیبینێت. ئەگەر باجی گومرگی بەس نەبێت، لەوانەیە هەردوولا ناچار بن ڕێگای تری فشار بەکاربهێنن لە چوارچێوەی ململانێیەکی جیۆپۆلەتیکی فراوانتردا.