شیاومی مۆبایلی 17 پڕۆ ماکسی خۆی لەگەڵ ئایفۆن 17 پڕۆ ماکس بەراورد دەکات

بەڕێوەبەری شیاومی لە ڤیدیۆیەکدا مۆبایلی شیاومی 17 پڕۆ ماکسی لەگەڵ ئایفۆن 17 پڕۆ ماکسی ئەپڵ بەراورد کردووە، پێش ئەوەی بە فەرمی دەربکرێت. شیاومی پلانی هەیە لە مانگی ئەیلوولدا زنجیرە مۆبایلەکانی شیاومی 17 دەربکات کە شیاومی 17 ئاسایی، شیاومی 17 پڕۆ و شیاومی 17 پڕۆ ماکس لەخۆدەگرێت.
لو ویپینگ، سەرۆکی شیاومی، تاقیکردنەوەیەکی کارەکی لەگەڵ هەردوو مۆبایلەکە ئەنجامدا. مەبەست لەمە دڵنیاکردنەوەی خەڵکە کە شیاومی دیزاینی دوورگەی کامیراکانی لە ئەپڵەوە کۆپی نەکردووە، بەڵام لە ڕاستیدا جیاوازی زۆریان نییە.
شیاومی دەڵێت دیزاینەکە لە مۆبایلی Mi 11 Ultra ی ساڵی 2021 ئیلهام وەرگیراوە. کۆمپانیاکە بڕیاری داوە ژمارەکردنی مۆبایلەکانی بگۆڕێت و لە شیاومی 15 ڕاستەوخۆ بچێتە شیاومی 17.
زنجیرەی شیاومی 17 پێش یەکەمی تشرینی یەکەم لە چین بەردەست دەبێت و یەکەم مۆبایلەکان دەبن کە پڕۆسێسەری Snapdragon 8 Elite Gen 5 تێدابێت. نرخی شیاومی 17 پڕۆ لە نێوان 700-850 دۆلارە و شیاومی 17 پڕۆ ماکس لە نێوان 850-1000 دۆلارە بۆ بازاڕی چین.