ترەمپ باج لەسەر ڤیزای کار لە بواری تەکنەلۆژیا دادەنێت

ايلول 20, 2025 - 15:31
ترەمپ باج لەسەر ڤیزای کار لە بواری تەکنەلۆژیا دادەنێت

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ باجێکی ساڵانەی 100 هەزار دۆلاری بۆ ڤیزای “H-1B” ڕاگەیاند کە بە بەرفراوانی لە بواری تەکنەلۆژیادا بەکاردێت. ئەمە دەتوانێت کاریگەری خراپی لەسەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمەریکا هەبێت کە ژمارەیەکی زۆر کرێکاری ئاسیایی دامەزراندووە.

ڤیزای H-1B ڕێگە بە کرێکارە بیانییە پسپۆڕەکان دەدات وەک زانایان، ئەندازیاران و نووسەرانی کۆمپیوتەر بۆ ئەوەی بێن و لە ئەمریکا کاربکەن. ئەم مۆڵەتانە کاتیان سنووردارە، سێ ساڵ بۆ یەکەم جار و دەتوانرێت درێژبکرێتەوە بۆ شەش ساڵ.

وەزیری بازرگانی هاوارد لوتنیک ڕوونی کردەوە کە “مەبەست ئەوەیە کۆمپانیا گەورە تەکنەلۆژییەکان چیتر کرێکاری بیانی ڕانەهێنن”. ئەگەر کۆمپانیاکان کرێکاری بیانی دامەزرێنن “دەبێت 100 هەزار دۆلار بە حکومەت بدەن جگە لە مووچەی کرێکارەکان، ئەمە سوودی نییە”.

لە ساڵی 2024دا ئەمریکا نزیکەی 400 هەزار لەم ڤیزایانەی پەسەند کرد، دووسێیان نوێکردنەوەی ڤیزا کۆنەکان بوون. سێ چارەگی داواکاران کە پەسەندکراون هاوڵاتیانی هیندستان بوون.

ترەمپ هەروەها کارتێکی “زێڕین” بە نرخی ملیۆن دۆلار دامەزراندووە بۆ کەسانی تایبەت، کە 2 ملیۆن دۆلار دەبێت ئەگەر کۆمپانیایەک پشتگیریان بکات. ئەمە بۆ خێراکردنی کاروباری ڤیزایە بۆ بیانییانی تایبەت.