کاسیۆ ئاژەڵێکی ماڵی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت
کۆمپانیای کاسیۆ هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئاژەڵێکی ماڵی نوێ بە ناوی “مۆفلین” کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات لە بەریتانیا و ئەمریکا بەرهەم دەهێنێت. ئەم ئاژەڵە هەستەکانی پەرەدەسێنێت هەرکات بەکارهێنەر لەگەڵی کارلێک بکات، و نرخەکەی ٤٢٩ دۆلارە کە لە یەکی تشرینی یەکەمدا دەردەچێت.
تایبەتمەندییەکانی مۆفلین
هەر ئاژەڵێکی مۆفلین جیاوازە لە هیتری، چونکە کەسایەتییەکەی گۆڕانکاری دەکات بەپێی کارلێکەکانی بەکارهێنەر لەگەڵیدا. ئەمەش وادەکات هەر ئاژەڵێک بێ وێنە بێت. کۆمپانیاکە یەکەم جار ئەم بەرهەمەی لە ژاپۆندا دەرهێنا و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.
ئامانجی دروستکردنی مۆفلین
دایسوکی تاکیۆچی، گەشەپێدەری کۆمپانیاکە، ڕایگەیاند کە لە دۆخی ئێستادا خەڵک زیاتر گرنگی بە تەندروستی دەروونی دەدەن، بۆیە بازاڕی زیرەکی دەستکرد کە سەرنج لە پشتگیری سۆزداری دەدات بە خێرایی گەشەدەکات. مۆفلین وەک هاوڕێیەکی زیرەک دروستکراوە کە وەڵامی سۆزدارانە لێدەدات و یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە فشاری ڕۆژانە کەم بکەنەوە.
چارەسەری مردنی مۆفلین
بەپێی قسەکانی تاکیۆچی، ژیانی مۆفلین وەک ئامێرەکانی ماڵەوەیە بەهۆی پاتری و بزوێنەرەکانیەوە کە دەفەوتێن. بەڵام تایبەتمەندی جوانی مۆفلین ئەوەیە کە دەتوانرێت کەسایەتیە تایبەتەکەی لە مۆفلینێکی کۆنەوە بۆ یەکێکی نوێ بگوازرێتەوە، چونکە زانیارییەکانی لە سێرڤەرێکدا هەڵدەگیرێن و دەتوانرێت بگوازرێنەوە بۆ یەکێکی نوێ.