هواوی مۆبایلی nova 14 Lite بە هێزی بڵاودەکاتەوە بە نرخێکی ئابووری

هواوەی ئەندامێکی نوێی خێزانی نۆڤا 14 ـی نمایش کرد کە nova 14 Lite ـە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی nova 14 Flip S ـی نوێ.
مۆبایلی nova 14 Lite تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی مۆدێلی ئاسایی nova 14 هەیە، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری تێدا کراوە بۆ کەمکردنەوەی تێچوون.
مۆدێلی Lite هەمان شاشەی OLED ـی 6.7 ئینچی و وردبینی +FHD و ڕێژەی نوێکردنەوەی 120 هێرتزی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی بریتین لە: کامێرای سێلفی 50 مێگاپیکسڵ، باتریی 5,500 ملی ئامپێر/کاتژمێر، بەڵام پڕکردنەوەکەی تەنها 66 واتە لە جیاتی 100 واتی nova 14.
کامێرا سەرەکییەکەی 50 مێگاپیکسڵە لەگەڵ سێنسۆری RYYB و کامێرایەکی فراوانی 8 مێگاپیکسڵ کە وەکو کامێرای ماکرۆش کاردەکات، بەڵام سێنسۆری سێیەمی نییە وەکو nova 14.
هواوەی ئاشکرای نەکردووە کام پرۆسێسەر بەکاردێت، بەڵام گومانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە هەمان Kirin 8000 ـی nova 14 بێت. سیستەمەکەشی HarmonyOS 5.1 ـە.
مۆبایلەکە بە ڕەنگی شین و سپی بەفراوی و ڕەشی بەردەستە.
نرخی nova 14 Lite لە چین لە نزیکەی 300 دۆلار دەست پێدەکات بۆ مۆدێلی 256 گیگابایت.