میتا کارمەندەکانی لەسەر بنەمای لێهاتوویی لە زیرەکی دەستکرد هەڵدەسەنگێنێت

تشرینی یەکەمی 17, 2025 - 14:30
میتا کارمەندەکانی لەسەر بنەمای لێهاتوویی لە زیرەکی دەستکرد هەڵدەسەنگێنێت

کۆمپانیای میتا لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە، کارایی کارمەندەکانی بە “کاریگەری پشت بەستن بە زیرەکی دەستکرد ” دەبەستێتەوە. جانیل گەیل، بەرپرسی کاروباری کارمەندان، ڕایگەیاند کە ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە چاوەڕوانییەکانیان لە کارمەندان.

میتا کارمەندەکان هەڵدەسەنگێنێت لەسەر شێوازی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام و دروستکردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان. لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەم پێوانانە بەشێک نابنەوە لە هەڵسەنگاندنی ساڵانە، بەڵام کارمەندان دەبێت دەستکەوتەکانیان لەم بوارەدا باس بکەن.

ئەم ڕێڕەوە گۆڕانکارییەکی گشتی نێو کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکی نیشان دەدات. کۆمپانیاکانی وەک مایکرۆسۆفت و گووگڵ و ئەمازۆن کارمەندەکانیان هاندەدەن بۆ بەکارهێنانی زیاتری زیرەکی دەستکرد، چونکە بەکارهێنانی “ئیتر هەڵبژاردە نییە”.

میتا یاریێکی ناوخۆی بەناوی “Level Up” دەستپێکردووە بۆ هاندانی کارمەندان، و ئامادەیە پاداشتی ئەوانە بدات کە کاریگەری تایبەتیان لەم بوارەدا هەیە. هەروەها “یاریدەدەری  زیرەکی دەستکرد” دەستپێدەکات بۆ یارمەتیدانی کارمەندان لە نووسینی هەڵسەنگاندنی کاراییدا.​​​​​​​​​​​​​​​​