سەرسووڕهێنەر لە پێشبڕکێی ملیاردێرەکان.. لاری پەیج لە بێزۆس تێدەپەڕێت و بۆ پلەی سێیەم لە جیهان سەردەکەوێت
لاری پەیج، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای “گووگڵ”، لە جێف بێزۆسی دامەزرێنەری “ئەمازۆن” تێپەڕی و بووە سێیەم دەوڵەمەندترین کەس لە جیهان، دوای ئەوەی پشکی کۆمپانیای “ئەلفابێت” بە نزیکەی ٦% بەرزبووەوە دوای ڕاگەیاندنی قازانجی بەهێزی چارەگی سێیەم و دەرکردنی مۆدێلی نوێی ژیری دەستکرد “گووگڵ جێمینی ٣”.
سامانی لاری پەیج بە نزیکەی ٧.٦ ملیار دۆلار بەرزبووەوە بەهۆی پشکەکەی کە ٣.٢٪ لە “ئەلفابێت”ە، لەکاتێکدا هاوبەشەکەی سێرگی برین کە نزیکەی ٢.٩٪ لە زیادەی ٧ ملیار دۆلاریشی بەدەستهێنا، ئەمەش ئەوانی خستە پلەی سێیەم و پێنجەم لە لیستی “فۆربس”ی خێرای ملیاردێرەکان.
ئیلۆن ماسک هێشتا دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە بە جیاوازییەکی زۆرەوە، بە سامانێکی ٤٦٦.٢ ملیار دۆلار تا ڕۆژی چوارشەممە، دوایی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی “ئۆراکڵ” لاری ئێلیسۆن بە سامانێکی ٢٧٦.٥ ملیار دۆلار لە پلەی دووەم. جێف بێزۆس لە نێوان پەیج و برین لە پۆلێنبەندیدا دێت بە سامانێکی ٢٣٣.٦ ملیار دۆلار.
پشکی “ئەلفابێت” بە ١٠٪ بەرزبووەتەوە لە دوایین ڕاگەیاندنی قازانجەوە لە مانگی ڕابردوودا. کۆمپانیاکە چاوەڕوانیەکانی وەبەرهێنەرانی تێپەڕاند بە بەدەستهێنانی یەکەم چارەگ لە مێژووی کە داهاتی تێیدا زیاترە لە ١٠٠ ملیار دۆلار بە زیادبوونی ١٦٪ لە ساڵی پێشوو. هەروەها داهاتی “گووگڵ کلاود” گەیشتە ١٥.٢ ملیار دۆلار بە زیادبوونی ٣٤٪ ساڵانە، ئەمەش زیادبوونی پشتبەستنی کۆمپانیاکان بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردی خۆی ڕەنگدەداتەوە.