ئێکس بۆکس لەگەڵ کرۆکس پاپووجێکی نوێ دەردەهێنێت

تشرینی یەکەمی 27, 2025 - 12:52
ئێکس بۆکس لەگەڵ کرۆکس پاپووجێکی نوێ دەردەهێنێت

بە نرخێک کە لە ٨٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات، “ئێکس بۆکس” هاوکاریەکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای کرۆکس ڕاگەیاند بۆ دەرکردنی بەرهەمێکی سنووردار لە پاپووجی Xbox Classic Clogs کە بە دیزاینێک دێت لە دەسکی کۆنترۆڵەکەی دەچێت، بەجۆرێک کە پاپووجەکە وەک دەسکی یاری دەردەکەوێت کە لە پێیەکانتدا لەپێی دەکەیت.

پاپووجە نوێیەکان لە شێوەی دەسکی کۆنترۆڵی بێ وایەری ئێکس بۆکس وەرگیراون، بە پاراستنی ڕەنگە ڕەش و سەوزە تایبەتەکانی براندەکە، لەگەڵ دوگمە دەرکەوتووەکان کە ئاراستەکان و X و Y و B و A و گێچی کۆنترۆڵی ئانالۆگی نوێنەرایەتی دەکەن. هەروەها لۆگۆی “ئێکس بۆکس” بە شێوەیەکی سادە.

بەرهەمەکە لە ئێستادا لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی “کرۆکس” لە ئەمریکا بەردەستە بە نرخی ٨٠ دۆلار، لەگەڵ ئۆفەری کڕینی پاکێجێکی زیادە بە نرخی ٢٠ دۆلار کە کۆمەڵێک “Jibbitz” لەخۆدەگرێت کە لە یاریە ناودارەکانی وەک Halo و Fallout و DOOM و World of Warcraft و Sea of Thieves وەرگیراون، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت پاپووجەکە بە دەستکردی تایبەتی “گەیمەر” تایبەت بکات.

“مایکرۆسۆفت” هەوڵدەدات ئامادەبوونی براندەکەی لە جیهانی فاشنی ڕۆژانەدا فراوان بکات، نەک تەنها لە ڕێگەی پۆلۆ و کڵاوی نەریتیەوە، بەڵکو لە ڕێگەی بەرهەمە کاراکانی کە دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەردەوام لەبەر بکرێن و ناسنامەی یاریکەران ڕەنگبدەنەوە. ئەم هەنگاوە دەرفەتێک بە خۆشەویستانی یاری دەدات کە لە دانیشتنە درێژەکانی یاریدا بێت یان لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا وەک پارچەیەکی سەرنجڕاکێش.

ئەمە یەکەم هاوکاری لەم جۆرە نییە بۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، چونکە پێشتر ئێکس بۆکس بەرهەمی سەیر و سەمەرەی وەک سابوونی خۆشووشتن و بۆنخۆشکەری جەستە بە براندەکەیەوە دەرکردووە، جگە لە هاوکاریەکانی پێشوو لەگەڵ “ئادیداس” و “نایکی” بۆ دەرکردنی پێڵاوی وەرزشی کە لە ئامێری یارییەکانەوە وەرگیراون.​​​​​​​​​​​​​​​​