شۆڕشی CapCut لە نرخی ڤیدیۆی AI
کۆمپانیای ByteDance (خاوەنی تیکتۆک و کاپکەت) هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ بە ژیری دەستکرد بۆ هەموو کەسێک بکاتە واقیعێکی کەمخەرج و خێرا. ئەمەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی مۆدێلە نوێ و ئابوورییەکەی Seedance 2.0 Mini لە ناو بەرنامەی ناوداری CapCut.
ئەم گۆڕانکارییە مژدەیەکی گەورەیە بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک، بەتایبەت ئەو کەسانەی ڕۆژانە ڤیدیۆی زۆر بەرهەم دەهێنن و بەردەوام کێشەی تەواوبوونی پشک (Credits) ی مانگانەیان هەیە.
بەراوردکاری پشکەکان: جیاوازی خەرجکردنی کرێدیت!
لە تاقیکردنەوەیەکی سەرەتاییدا بۆ دروستکردنی ڤیدیۆیەکی ١٠ چرکەیی بە کوالێتی 720p، جیاوازی خەرجکردنی کرێدیت لە نێوان وەشانەکاندا بەم شێوەیە بوو:
• مۆدێلی Seedance 2.0 (وەشانی بنەڕەتی): بڕی ٢٤٠ کرێدیت خەرج دەکات.
• مۆدێلی Seedance 2.0 Fast (وەشانی خێرا): بڕی ٢٠٠ کرێدیت خەرج دەکات.
• مۆدێلی Seedance 2.0 Mini (وەشانی بچووک): تەنها و تەنها ٧٠ کرێدیت خەرج دەکات!
ئەنجام: وەشانی Mini نزیکەی ٣.٥ هێندە کەمتر کرێدیت بەکار دەبات، ئەمەش واتە پاشەکەوتکردنی زیاتر لە %٧٠ی پشکەکانت!
کوالێتی بەرامبەر تێچوو: ئایا وەشانی مینی بە کەڵک دێت؟
تەحەدای گەورە هەمیشە ئەوەیە کە ئایا کەمکردنەوەی تێچوو کار دەکاتە سەر کوالێتی؟
تاقیکردنەوەکان نیشانی دەدەن کە مۆدێلی Mini هاوسەنگییەکی نایابی پاراستووە. هەرچەندە بۆ پڕۆژە سینەماییە زۆر گەورەکان و کوالێتیە ئێجگار بەرزەکان وەشانی تەواو (Full) جێگرەوەی نیە، بەڵام بۆ ڤیدیۆی خێرا، ستۆری، ڕیڵز و پۆستەکانی کورتەی یوتیوب (Shorts)، ئەم مۆدێلە مینییە زۆر زیاترە لەوەی پێویستە.
پوختەی قسە: ئایا دەبێتە بژاردەی یەکەمی سۆشیاڵ میدیا؟
بێگومان بەڵێ! لەم سەردەمەدا "بڕ و خێرایی" کلیلی سەرکەوتنی سۆشیاڵ میدیان. کاتێک دەتوانیت بە هەمان بڕی کرێدیتی کۆن، لەبری یەک ڤیدیۆ ٣ بۆ ٤ ڤیدیۆ دروست بکەیت، ئەمە CapCut دەکاتە ئابووریترین و بەهێزترین ئامرازی دروستکردنی ڤیدیۆی AI لە بازاڕدا.