ئاگادارییەکی گرنگ لەسەر هاکردنی مۆبایل: مەترسییەکی نوێ لە ڕێگەی ڕیکلامەکانەوە
دۆخومێنتێکی نوێی دەرچووی کۆمپانیای Intellexa کە دروستکەری نەرمەکاڵای سیخوڕی Predator ە، نهێنییەکی مەترسیدار ئاشکرا کرد. ئەم نەرمەکاڵایە دەتوانێ مۆبایلەکان بهاکێت بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر کرتە بکات یان فایلێک بکاتەوە، تەنها لە ڕێگەی پیشاندانی ڕیکلامی ئینتەرنێتەوە.
ئەم شێوازە هاکردنە بریتییە لە بەکارهێنانی کەلێنی Zero-Day کە پێشتر نەزانراون و دابەشکردنی نەرمەکاڵای سیخوڕی لە ڕێگەی ڕیکلامەکانەوە. کاتێک ڕیکلامێک لەسەر مۆبایلەکەت دەردەکەوێت، تەنانەت بەبێ کرتەکردن، دەتوانێ سیستەمەکەت هاک بکات و کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر ئامێرەکەتەوە بگرێت.
گووگڵ و ئەپڵ ئاگاداریان کردووەتەوە کە ئەم هێرشانە زیاتر لە 150 وڵات ئامانج دەکەن، لەوانە میسر. Predator دەتوانێ دەستی بگات بە کامێرا، مایک، پەیامەکانی واتساپ و تێلیگرام، وێنەکان، شوێنی جوگرافی و تەواوی زانیاریەکانی مۆبایلەکەت.
پسپۆڕان جەختیان لەسەر مەترسی ئەم شێوازە هاکردنە دەکەنەوە، چونکە هەر کەسێک مۆبایلی هەبێت دەتوانێت قوربانی بێت، نەک تەنها کەسایەتییە گرنگەکان. ئەم مەترسییە گشتگیرە و پێویستە ئاگاداری بین و ڕێکارە ئەمنییەکانمان بەهێز بکەینەوە.