باشترین ئەپەكانی تەندروستی بۆ ٢٠٢٦
لەگەڵ دەستپێكی هەر ساڵێك، گرینگیدان بە تەندروستی زیاد دەبێت، بەڵام دوای چەند هەفتەیەك زۆرجار دەگەڕێیتەوە بۆ سستی و لاوازی. ڕاپۆرتی “phonearena” دەڵێت ئەپە دروستەكان دەتوانن ژیانت بگۆڕن و فشاری دەروونی كەم بكەنەوە.
ئەمانە باشترین ئەپەكانن:
MyFitnessPal - باشترینە بۆ گرینگیدان بە خۆراك و كالۆری، یەكدەخرێت لەگەڵ Garmin، Fitbit و Apple Health.
NutraCheck - گرینگیدان بە ڕێژەی كالۆری لەگەڵ جۆر و ڕێژەی خۆراكی تەندروست.
Garmin Connect - ناوەندێكی تەواوە بۆ گرینگیدان بە چالاكی جەستەیی و خەو.
RP Strength - پلانی ڕاهێنانی زانستی بۆ بونیادنانی ماسولكە.
Strava - بۆ کەسانی کە خولیای ڕاکردن و پاسکیل سوارین لەگەڵ ڕكابەرییەكانی كۆمەڵگە.
Nike Training Club - ڕاهێنانی ڕێنماییكراو بۆ ماسولكە، كاردیۆ و یۆگا.
ئەم ئەپانە تایبەتن بە گرینگیدان بە تەندروستی و هەنگاوێكی سەرەكین بۆ سەركەوتن لە ٢٠٢٦.