تایبەتمەندییەکی داهاتووی وەن پڵەس بۆ دڵنیابوون لە ونبوونی بیستۆک(airpod)
کۆمپانیای وەن پڵەس کاردەکات لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ کە ئاگاداری بەکارهێنەر دەکاتەوە کاتێک یەکێک لە بیستۆک(airpod) لە گوێی دەکەوێتە خوارەوە، کە ئەگەری ونبوونی بە بێ ئاگایی کەمدەکاتەوە.
ماڵپەڕی ئەندرۆید ئەسۆریتی ئەم تایبەتمەندییە داهاتوویەی بینیوە کە ناوی “Earbud fall detection” یان “دۆزینەوەی کەوتنی بیستۆک(airpod)”یە، لە دوایین مۆدێلی ئەپی “Hey Melody” کە لەگەڵ بیستۆک(airpod) وەن پڵەسدا دێت.
بەپێی ڕێکخستنەکانی تایبەتمەندییەکە، دەنگێک لە هەردوو گوێگرەکەدا دەردەچێت کاتێک کەوتنی یەکێکیان دەبینێت، هەروەها ئاگادارکردنەوەیەک دەنێرێت بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر بۆ دۆزینەوەی.
هێشتا ڕوون نەبووەتەوە چۆن ئەم تایبەتمەندییە جیاوازی دەکات لە نێوان کەوتنی ڕێککەوتی و دەرهێنانی گوێگرەکە بە مەبەست. پێشبینی دەکرێت کۆمپانیا پشت ببەستێت بە تێکەڵەیەک لە زانیارییەکانی هەستەوەرەکان و لۆژیکی نەرمەکاڵا بۆ دیاریکردنی ئەوەی گوێگرەکە بە هەڵە کەوتووە یان بە مەبەست لابراوە.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لە وان پڵەسەوە نییە دەربارەی ئەم تایبەتمەندییە یان کاتی گەیشتنی بۆ بەکارهێنەران. هەروەها ڕوون نییە ئایا بۆ هەموو گوێگرەکان دەبێت یان تەنها بۆ مۆدێلە بەرزەکانی وەن پڵەس.