باشترین ٥ پاوەربانک لە ساڵی ٢٠٢٦ لە ڕووی نرخ و کوالێتیەوە
پاوەربانک بووەتە ئامرازێکی پێویست، بەتایبەت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێت و لاپتۆپەکان کە پێویستیان بە بارگاویکردنەوەی خێراتر و پاتری گەورەتر هەیە.م، گرنگترین ئەو شتانەی کە ئێستا بەکارهێنەران بەدوایدا دەگەڕێن بریتین لە: خێرایی بارگاویکردنەوە، توانای پاتری، گونجاوی بۆ هەڵگرتن، و متمانەپێکردنی درێژخایەن، نرخی گونجاو، لە ئێستادا براندە چینییەکان دەستیان بەسەر بازاڕی پاوەربانکدا گرتووە، چونکە تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوە ئاستبەرز بە نرخێکی گونجاو پێشکەش دەکەن.
باشترین بژاردەکان
یەکەم: پاوەربانکی Anker Prime 20000mAh 200W
بە یەکێک لە باشترین پاوەربانکە لە ساڵی ٢٠٢٦ هەژمار دەکرێت، ئەمەش بەهۆی کاراییە بەهێزەکەی لە بارگاویکردنەوە، بوونی شاشەیەکی زیرەکی نیشاندان، بۆبەکارهێنانی لاپتۆپ و تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکان، خێراییەکی ئاستبەرز و کوالێتییەکی نایاب پێشکەش دەکات، کە بە تێکڕای خێرای200W توانای بارگاویکردنەوەی هەیە و توانای پاتریەکەی 20,000mAH ە ، ئەمەش دەیکاتە بژاردەیەکی نموونەیی بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێنانیان زۆرە و بۆ گەشتیاران.
دووەم: زنجیرەی Nexodeـی کۆمپانیای UGREEN لە ساڵی ٢٠٢٦ بە یەکێک لە باشترینەکان هەژمار دەکرێت، بەهۆی هاوسەنگی نێوان نرخ و کارایی، ئەم پاوەربانکە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 165W و هێزی پاتری20,000mAH، شاشەیەکی زیرەکی تێدایە، و بە ئاسانی دەتوانێت لاپتۆپ و ئامێرەکانی بارگاوی بکەیەوە.
سێیەم: کۆمپانیای Xiaomi بەردەوامە لە گرنگیدان بە پاوەربانکی بە هێز و کارا لە ڕووی گونجاوی نرخ و بارگاویکردنەوەکەی خێرا، پاوەربانکی Mi Power Bank 3 Ultra Compact یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە بەهۆی کێشە سووکەکەی، پشتگیریکردنی بارگاویکردنەوەکەی خێرا بە نزیکەی 50W و توانای پاتری 20,000mAh.
چوارەم: بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی شتێکی بچووکیان بۆ هەڵگرتن دەوێت، Anker Nano یەکێکە لە باشترین پاوەربانکە بچووکەکان کە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەردەستە، سەرەڕای قەبارە بچووکەکەی، هێشتا توانای بارگاویکردنەوەی خێرای بە نزیکەی 45W و توانای پاتری10,000mAH بۆ مۆبایلە زیرەکەکان.
پێنجەم: باشترین بژاردە لە ڕووی نرخەوە بریتیە لە پاوەربانکی Redmi 20,000mAh 33W کە وەک یەکێک لە باشترین بژاردە هەرزانەکان هەژمار دەکرێت، بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی پێویستیان بە پاترییەکی جێی متمانەیە بەبێ ئەوەی نرخێکی زۆر بدەن، سەرەڕای گونجاوی لە نرخەکەی ئەم پاوەربانکە کاراییەکی باش لە بارگاویکردنەوەی بە تێکڕای خێرایی 33W و توانای پاتری 20,000mAh پێشکەش دەکات.
لە ساڵی ٢٠٢٦دا، هێشتا Anker پێشەنگی بەشی پاوەربانکە ناوازەکانە بە زنجیرەی Prime، لە کاتێکدا UGREEN باشترین ئەزموون بەرامبەر بە نرخ پێشکەش دەکات. Xiaomi وەک بەهێزترین هەڵبژاردە دەمێنێتەوە بۆ پاوەربانکە هەرزان و گونجاوەکان بۆ هەڵگرتن، بەتایبەت بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیرەک، زۆربەی ئەو پاوەربانکانەی ئەمساڵ باشترین کاراییان هەیە سەر بە براندە چینییەکانن، کە ئێستا باڵادەستن لە بازاڕی جیهانیی ئامرازەکانی بارگاویکردنەوە.