چاوێلکە زیرەکەکەی رۆکید
كۆمپانیای چینی “رۆكید” چاوێلکەیەکی زیرەكی نوێی بە ناوی “AI Glasses Style” بە نرخی 299 دۆلار بڵاوكردۆتەوە، وەك جێگرەوەیەکی هەرزانتر لە چاوێلکە زیرەكەكانی میتا رەی بان. ئەم چاوێلکەیە هیچ شاشەیەكی تێدا نییە و تەنها كێشەكەی 38.5 گرامە، كە ئەمەش وای لێدەكات زۆر سووك بێت بۆ لەبەركردنی بە درێژایی ڕۆژ.
چاوێلکەکە پشت بە دەنگ و كامێرایەكی سۆنی 12 میگاپیكسڵ دەبەستێت كە دەتوانێت ڤیدیۆی 4K تۆمار بكات بۆ ماوەی 10 خولەك. تەمەنی پاتریەكەی دەگاتە 12 كاتژمێر بەهۆی دیزاینێكی تایبەتەوە كە كارەكانی دەنگی كەم وزە لە پرۆسێسكردنی ژیری دەستكردی جیا دەكاتەوە.
جیاوازی سەرەكی لە نێوان رۆكید و میتادا لەوەدایە كە رۆكید تیشك دەخاتە سەر یارمەتیدانی دەنگیی بە پشتیوانی ژیری دەستكرد. بەهۆی فەرمانی دەنگی “Hey Rokid”، بەكارهێنەر دەتوانێت وەرگێڕانی خێرا، تۆماركردنی كۆبوونەوەكان، پوختەكردنی ناوەڕۆك، و ڕێنیشاندەری ڕێگە بەدەست بهێنێت، هەموویان لە ڕێگەی سەماعەی ناو چاوێلکەکە بێ پێویستی سەیركردنی بەردەوامی مۆبایل.
رۆكید هەروەها سیستەمێكی كراوەی ژیری دەستكرد پێشكەش دەكات كە پشتیوانی لە مۆدێلەكانی وەك چات جی پی تی و دیپ سیك دەكات، لەگەڵ خزمەتگوزاریەكانی نەخشەی گووگڵ و ئامرازەكانی وەرگێڕانی مایكرۆسۆفت. هەروەها بۆ یەكەم جار لە جیهاندا، خزمەتگوزاریی عەدەسەی پزیشكی تایبەت پێشكەش دەكات بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی بیناییان هەیە تا ±15.00 دیۆپتەر.