ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلێکی Galaxy S25+ له کاتی چارجکردندا
مۆبایلێکی Galaxy S25+ له نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢٥دا له کاتی چارجکردندا ته‌قیەوه، تەنها دوو مانگ دوای کڕینی. مۆبایله‌که به چارجه‌ر و کێبڵی ڕه‌سمیی سامسۆنگ چارج ده‌کرا، به‌ڵام پاتریه‌که‌ی له حاڵه‌تی “ته‌قینه‌وه‌ی گه‌رمیی” به‌ناکاوی ئاگری گرت.
ئاگره‌که زیانی به فه‌رشێکی نزیک لە مۆبایلەکە گه‌یاند، ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ش له کاریگەری دووکه‌ڵ لە سەریان و هه‌ندێکیان چوونه نه‌خۆشخانه به‌هۆی کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان.
سامسۆنگ دوای دوو مانگ لێکۆڵینه‌وه، به‌رپرسیاریه‌تیی قبووڵکرد و قه‌ره‌بووی پێشکه‌ش کرد: نرخی مۆبایله‌که، تێچووی پاککردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه، ته‌رخانکردنی ڕەچەتە پزیشکییه‌کان، و ٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر که‌سێک وه‌ک قه‌ره‌بووی ئازار و ئه‌زیه‌ت.
زۆر له‌سه‌ر سۆشیال میدیا ڕه‌خنه‌یان له‌م قه‌ره‌بوونە گرت و گوتیان که نابێته قه‌ره‌بووی زیانه ده‌رونی و ته‌ندروستییه‌کان. ئه‌م ڕووداوه پرسیاری له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی پاترییه‌کانی ژمارە S25 دروست کرد.