ژیری دەستکرد یان مرۆڤ: کام داهێنەرترە؟​​​​​​​​

شوبات 16, 2026 - 10:43
ژیری دەستکرد یان مرۆڤ: کام داهێنەرترە؟​​​​​​​​

توێژەرانی زانکۆی مۆنتریال لە کەنەدا توێژینەوەیەکی گەورەیان ئەنجامداوە کە تیایدا ١٠٠ هەزار مرۆڤیان بەراورد کردووە لەگەڵ نوێترین مۆدێلەکانی ژیری دەستکرد، بۆ هەڵسەنگاندنی توانای داهێنان لە هەردووکیاندا. ئەمە گەورەترین توێژینەوەیە لە جۆری خۆیدا.

توێژەران ئامرازێکی دەروونناسی بەناوی DAT یان بەکارهێناوە، کە داوا لە بەشداربووان دەکات ١٠ وشە لە ماوەی چوار خولەکدا دابهێنن. هەرچەند وشەکان پەیوەندییان بە یەکەوە کەمتر بێت، لیستەکە بە داهێنەرتر دادەنرێت. هەمان ئەرکیان لە مۆدێلەکانی ژیری دەستکرد داواکرد.

لە ئەنجامدا ژیری دەستکرد لە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک باشتر بوو، بەڵام نزیکەی نیوەی بەشداربووان لە ژیری دەستکرد تێپەڕین.  ١٠٪ لە خەڵک باشترین دەرەنجامیان هەبوو بە شێوەیەکی بەرچاو لەوانە ڕکابەرەکانی شارەزایانی کۆمپیوتەر .

توێژەران دەڵێن توێژینەوەیە نابێت وەک ڕکابەرییەک لە نێوان مرۆڤ و ئامێردا سەیر بکرێت، بەڵکو دەبێت تیشک بخاتە سەر توانای ژیری دەستکرد لە یارمەتیدانی خەڵک لە کارە داهێنەرییەکانیاندا.