ئاگاداربە لە دانانی لاپتۆپەکەت لەم شوێنانە..
لاپتۆپ ئامێرێکی گرانبەهایە کە پێویستی بە چاودێرییە. هەندێک شوێنی هەڵە دەتوانێت ئامێرەکە بە هێواشی تێکبدات.
1- ناو جانتای داخراو لەکاتی کارکردن
دانانی لاپتۆپ لەناو جانتادا لەکاتێک هێشتا کاردەکات گەرمی دروست دەکات و کونە هەواگۆڕەکان دادەخات، کە پێکهاتەکانی ناوەوەی لاپتۆپەکە تێکدەدات.
2- ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر
پلەی گەرمیی باش 10-35 پلەی سەدیە. گەرمیی خۆر پاتری تێکدەدات و دەتوانێت بیئاوسێنێت یان بیسووتێنێت.
3- لە کاتی دانیشتن لەسەر ڕانی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ
گەرمیی لاپتۆپ کێشەی تەندروستی خراپ دروست دەکات، کونە هەواگۆڕەکان دادەخات و ئەگەری کەوتن زیاد دەکات.
4- لەسەر ڕووکاری نەرم (جێگا)
تۆز و خول کۆدەکاتەوە، هەوا کەم دەکاتەوە و گەرمی دروست دەکات وە ئەگەری شکانی زیاد دەکات.
باشترت چارەسەر بریتییە لە بەکارهێنانی مێزێکی تایبەت یان قاعیدەیەک بۆ پاراستنی ئامێرەکە.