لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا داوای قەدەغەکردنی گڕۆک دەکرێت

شوبات 16, 2026 - 10:52
لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا داوای قەدەغەکردنی گڕۆک دەکرێت

ژمارەیەک ڕێکخراوی ئەمریکی داوایان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی “گرۆک”ی هی کۆمپانیای xAI ی ئیلۆن ماسک لە دەزگا حکومییەکاندا ڕابگرێت، بەتایبەتی لە وەزارەتی بەرگری.

هۆکارەکە بەرهەمهێنانی وێنەی نەشیاوە بێ ڕەزامەندی بۆ ئافرەتان و منداڵانە. ڕاپۆرتەکان دەڵێن “گرۆک” هەزاران وێنەی  نەشیاوی بێ ڕەزامەندی لە کاتژمێرێکدا بەرهەم دەهێنێت کە لەسەر “X” بڵاودەکرێنەوە.

نامەکە دەڵێت بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی “گرۆک” دژی ڕێنماییەکانی کۆشکی سپی و یاساکانی بەرگری لە منداڵانە. سەرەڕای ئەمەش، کۆمپانیا گرێبەستێکی 200 میلیۆن دۆلاری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری وەرگرتووە و “گرۆک” دەچێتە تۆڕی پەنتاگۆن.

ژمارەیەک وڵات وەک ئیندۆنیزیا و مالیزیا “گرۆک”یان قەدەغە کردووە، و یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا لێکۆڵینەوەیان کردۆتەوە. نامەکە داوای وەستاندنی ڕاستەوخۆی و لێکۆڵینەوە دەکات لە شکستەکانی سەلامەتی “گرۆک”.​​​​​​​​​​​​​​​​