بۆچوونی گووگڵ بۆ دروستکردنی کەسایەتی دیجیتاڵی3D
گۆگڵ لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە (Gemini)، کار لەسەر مۆدێلێکی نوێ دەکات کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنەیەکی سێ ڕەهەندی (Avatar) لە شێوەی خۆیان دروست بکەن. تەنها بە تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی سێڵفی کورت، بەرنامەکە مۆدێلێکی هاوشێوەی ڕوخسارت بۆ دادەڕێژێت.
بەکارهێنان و نیگەرانییەکان لە ئەم ئاڤاتارانە دەکرێت لە کۆبوونەوە و پەیوەندییە ڤیدیۆییەکاندا بەکاربێن؛ واتە دەتوانیت کامێرا دابخەیت و کەسایەتییە دیجیتاڵییەکە لەبری تۆ دەربکەوێت. هەرچەندە ئەمە کارێکی ئاسانکارییە، بەڵام هەندێک نیگەرانی هەیە کە ڕەنگە کارلێککردن لەگەڵ ئەم وێنە دەستکردانە هەستێکی "نامۆ و نائارام" بە لایەنی بەرامبەر ببەخشێت.