پرۆمپتی ڕێکخەری تەوەرەکان (Theme Organizer) لە NotebookLM
کاتێک خەریکی ئامادەکردنی پێداچوونەوەی ئەدەبیاتی توێژینەوەیت (Literature Review)، کۆکردنەوە و ڕێکخستنی دەیان سەرچاوە و توێژینەوەی جیاواز دەبێتە کارێکی قورس و کاتکوژ. پڕۆمپتی ڕێکخەری تەوەرەکان (Theme Organizer) لە بەرنامەی NotebookLM کە وەک یاریدەدەرێکی زیرەکی دەستکرد کاردەکات؛ لەبری ئەوەی خۆت سەرجەم توێژینەوەکان بخوێنیتەوە و بە دەست پۆلێنیان بکەیت، ئەم ئامرازە شیکاری بۆ هەموو بەڵگەنامەکانت دەکات، خاڵە هاوبەشەکان دەدۆزێتەوە، بابەتە پەیوەندیدارەکان دەخاتە یەک گروپەوە، و نەخشەی پەیوەندی نێوان بیرۆکە جیاوازەکانت بۆ دەکێشێت. ئەمە یارمەتیت دەدات پێداچوونەوەی ئەدەبیاتی توێژینەوەکەت بە ڕوونی ڕێکبخەیت.
پڕۆمپتەکە: گشت توێژینەوە بارکراوەکان بخوێنەرەوە و پۆلێنیان بکە بۆ ناو تەوەر یان بابەتە سەرەکییەکان. ڕوونکردنەوە بدە کە هەر گرووپێک لە توێژینەوەکان باسی چی دەکەن و تەوەرەکان چۆن بە یەکترەوە بەستراونەتەوە