پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئینته‌رنێت له به‌شێكی زۆری ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌ت له تاران پچڕا. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی "نێت بلۆكس"، ئاستی په‌یوه‌ندیی ئینته‌رنێت بۆ ٤٪ دابه‌زیوه، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك پچڕانێكی ته‌واو و گشتگیر هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران بۆ پچڕاندنی ئینته‌رنێت وه‌ك ڕێكارێكی ئه‌منی له كاتی ئاڵۆزییه‌كاندا دێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له كاتی شه‌ڕی ساڵی ڕابردوو و خۆپیشاندانه ناوخۆییه‌كاندا ئه‌نجامی دابوو. هاوكات ئاژانسی "ئێرنا"ی فه‌رمیی ئێران ڕایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هاك كراوه.
له لایه‌كی تره‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئامانجی ئه‌م هێرشانه تێكشكاندنی توانا مووشه‌كییه‌كانی ئێران و له‌ناوبردنی كه‌شتیگه‌له ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه.