پەرداخێک ئاو لە بەیانیدا لە زستاندا دڵ و مێشكت دەپارێزێت لە جەڵتەی دڵ

تیشڕین یەکە 1, 2026 - 17:50
پەرداخێک ئاو لە بەیانیدا لە زستاندا دڵ و مێشكت دەپارێزێت لە جەڵتەی دڵ

خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دەستبەجێ دوای هەستان لە خەو یارمەتی چالاککردنەوەی سیستەمی خوێنگێڕان دەدات.

پزیشکان ئاگاداری دەدەن كە پشتگوێخستنی خواردنەوەی ئاو لە زستاندا ڕەنگە مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك زیاد بكات، بەتایبەتی لەلای نەخۆشەكانی کە پەستانی خوێنی بەرزیان هەیە.

پزیشكان دڵنیایی لەوە دەدەنەوە كە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دەستبەجێ دوای هەستان لە خەو یارمەتی چالاککردنەوەی خوێن سوڕان دەدات، قورسایی خوێن كەم دەكاتەوە و ئەگەری دروستبوونی خوێنبەستن كەم دەكاتەوە، بەتایبەتی لە بەیانیدا كە ترسناکترین كاتە بۆ ڕوودانی خوێنبەستن.

هۆكارەكەش ئەوەیە كە دابەزینی پلەی گەرما لە زستاندا دەبێتە هۆی گرژبوونی خوێنبەرەكان، لەكاتێكدا كە كەمی شلەمەنییەكان قورسایی خوێن زیاد دەكات، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی خوێنبەستن بەرز دەكاتەوە.

ئەمە هەنگاوێكی سادەیە بەڵام كاریگەرە بۆ پاراستن لە مەترسییە تەندروستیە ترسناکەکان بۆ دڵ و مێشك، و دەتوانرێت بە ئاسانی وەك بەشێك لە ڕۆتینی ڕۆژانە جێبەجێ بكرێت.​​​​​​​​​​​​​​​​