هۆشدارییە ترسناکەکەی CIA بۆ ئەپڵ
بەڕێوەبەری ئەپڵ، تێم کووک، لەلایەن CIAـەوە هۆشدارییەکی توندی پێدراوە کە چین لەوانەیە تا ساڵی ٢٠٢٧ هێرش بکاتە سەر تایوان. ئەمە خەوی لە کووک زڕاندووە، چونکە ئەپڵ بۆ دروستکردنی پڕۆسێسەرەکانی ١٠٠٪ پشت بە کارگەکانی تایوان دەبەستێت.
هەرچەندە ئەپڵ هەوڵ دەدات بەشێک لە بەرهەمهێنان بباتە ئەمریکا، بەڵام تێچووەکەی ٢٥٪ گرانترە و کارگەکانی ناو ئەمریکا ناتوانن جێگەی تایوان بگرنەوە. ئەگەر تایوان بکەوێتە دەست چین، ئابووری ئەمریکا ١١٪ دادەبەزێت و پیشەسازی تەکنەلۆژیا لە جیهاندا تووشی کارەساتێکی هاوشێوەی "داڕمانی گەورە" دەبێت.