دەنگۆکان لەسەر گەڕانەوەی Xiamoi MIX 5

پێشبینی دەکرێت شیاومی لە ساڵی ٢٠٢٦دا مۆبایلی Xiaomi MIX 5 بە شێوەیەکی جیهانی ڕابگەیەنێت، کە جەخت لەسەر ئەزموونی شاشەی تەواو و کامێرای ژێر شاشەی پێشکەوتوو دەکاتەوە.

ئایار 3, 2026 - 20:08
ئایار 3, 2026 - 20:11
دەنگۆکان لەسەر گەڕانەوەی Xiamoi MIX 5

دەنگۆ نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای شیاومی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕاگەیاندنی ئامێرە پێشەنگە نوێیەکەی بەناوی Xiaomi MIX 5، کە ئەگەر هەیە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە شێوەیەکی جیهانی global بخرێتە ڕوو، ئەمەش دەبێتە نیشانەی گەڕانەوەی زنجیرەی MIX بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دوای چەندین ساڵ لە سنوورداربوونی بەرهەمەکانی.

چاوەڕوان دەکرێت Xiaomi MIX 5 بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت بکاتەوە سەر ئەزموونی شاشەی تەواو (Full-screen)، ئەگەر هەیە ئەم مۆبایلە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کامێرای ژێر شاشە (UDC) تێدابێت، ئەمەش وا دەکات کامێرای پێشەوە لە ژێر شاشەکەدا جێگیر بێت بەبێ ئەوەی هیچ کونکردنێک یان شوێنەوارێکی دیار لەسەر شاشەکە هەبێت، بە پێچەوانەی وەشانە کۆنەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە، سیستەمە نوێیەکە کوالێتییەکی باشتری وێنە و شاشەیەکی یەکگرتووتر پێشکەش دەکات.

سەبارەت بە کارایی مۆبایلەکە، دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە پڕۆسێسەرێکی پێشەنگی نەوەی داهاتووی تێدا بێت، کە ئەگەری زۆرە لە جۆری کوالکۆم بێت و بۆ کارایی بەرز و تواناکانی ژیریی دەستکرد (AI) دیزاین کرابێت، هەروەها ڕەنگە مۆبایلەکە تەکنەلۆژیای نوێی کامێرای "لێنزی موگناتیسی" تێدا بەکاربێت، کە ئامانج لێی باشترکردنی جێگیرکردن (stabilization) و نەرمی نواندنە لە فۆتۆگرافیدا و ڤیدیۆگرافیدا.

سەرباری ئەمانە، چاوەڕوان دەکرێت MIX 5 بە وەشانی داهاتووی HyperOSـی شیاومی کار بکات، ئەمەش وەک بەردەوامییەک بۆ هەوڵەکانی کۆمپانیاکە بەرەو دروستکردنی سیستمێکی نەرمەکاڵای یەکگرتوو.

بە گشتی، وادیارە Xiaomi MIX 5 وەک مۆبایلێکی ناوازە و تاقیکاری پۆلێن دەکرێت، کە جەخت لەسەر داهێنان لە دیزاین، تەکنەلۆژیای شاشە و سیستەمی کامێرا دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا نیشانەی نوێبوونەوەی شیاومییە بۆ کێبڕکێکردن لە بازاڕە جیهانییەکانی مۆبایلی ئاست بەرزدا.