دەنگۆکان دەربارەی مۆبایلی Pixel 11

ئایار 5, 2026 - 10:08
ئایار 5, 2026 - 10:09
دەنگۆکان دەربارەی مۆبایلی Pixel 11
دەنگۆکان دەربارەی مۆبایلی Pixel 11

دەنگۆکان ئاماژە بە کۆمەڵێک زانیاری نوێ دەربارەی مۆبایلی Pixel 11 دەکەن، لەوانە مۆدێلی Pixel 11 Pro XL کە شاشەکەی ٦.٨ ئینجە و پاترییەکەی زۆر بەهێزی (5,000mAh) و کامێرایەکی زۆر پێشکەوتوو بۆ هەردوو ڤیدیۆ و فۆتۆگرافی.

دەوترێت گووگڵ لەم مۆبایلەدا  سیستەمێکی ڕووناکی بەناوی "Pixel Glow" بەکاردەهێنێت، کە شێوازێکی زۆر جوان و مۆدێرن بە مۆبایلەکە دەبەخشن.

بەپێی زانیارییەکانی MysticLeaks، گووگڵ دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە دیزایندا بکات، گەورەترین گۆڕانکاری بریتییە لە زیادکردنی Pixel Glow؛ ئەمە ڕیزێک گڵۆپی (LED) ڕەنگاوڕەنگە کە لە پشتی مۆبایلەکە و ڕێک لە ناو بەشی کامێراکەدا جێگیر دەکرێت، ئەم گڵۆپانە بۆ ئاگادارکردنەوەکان(Notifications) و جوانکاری بەکاردێن، ڕێک وەک ئەو ستایلەی کە لە مۆبایلەکانی کۆمپانیای Nothing بینیومانە.

دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لە هەرسێ جۆرەکانی (Pixel 11, 11 Pro, 11 Pro XL) بوونی دەبێت.