ئەپڵ وەشانی iOS 26.5 بڵاودەکاتەوە

ئایار 5, 2026 - 09:21
ئایار 5, 2026 - 09:24
ئەپڵ وەشانی iOS 26.5  بڵاودەکاتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم وەشانی تاقیکاریی کۆتایی بۆ سیستەمی iOS 26.5 خستە ڕوو، کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر سێ گۆڕانکاری گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن. چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەم وەشانە بە فەرمی بۆ هەمووان بەردەست بکرێت.

ئەم وەشانە نوێیە چەند تایبەتمەندییەکی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە:

نامەگۆڕینەوەی پێشکەوتووی RCS (وەشانی تاقیکاری): ئەمە ڕێگەت پێ دەدات لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و هاوشێوەی (what's up) نامە بنێریت، کە تێیدا وێنە و ڤیدیۆ بە کوالێتی بەرز دەڕۆن. هەروەها نامەکان بە شێوەی سیکرێت (End-to-end encrypted) دەبن، ئەم خزمەتگوزارییە بەپێی جۆری هێڵی مۆبایلەکەت کارا دەبێت.

باکگراوندی  Luminance: وێنەیەکی باکگراوندی نوێ و داینامیکی کە بە شێوەیەکی  شەبەنگی ڕەنگەکان.

شوێنە پێشنیارکراوەکان لە Maps: لەمەودوا ئەپی نەخشە (Maps) بەپێی گەڕانەکانی پێشووت و ئەو شوێنانەی لە دەوروبەرت باون و خەڵک زۆر سەردانیان دەکەن، پێشنیارت بۆ دەکات. هەرچەندە دەزانین ئەپڵ بە نیازە ڕیکلام بۆ ناو ئەپی Apple Maps زیاد بکات (سەرەتا لە ئەمریکا و کەنەدا)، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە لەگەڵ iOS 26.5 جێبەجێ ناکرێت، بەڵکو بڕیارە لە کۆتایی ئەم هاوینەدا دەست پێ بکات.

هەروەها بۆ  کاتژمێری ئەپڵ، ڕووکارێکی (Watch Face) نوێ هاوشانی iOS 26.5 و watchOS 26.5 بڵاو دەکرێتەوە.

تەنها مانگێکی تر ماوە بۆ ئەوەی ئەپڵ پەردە لەسەر سیستەمی iOS 27 لابدات، پێشبینی دەکرێت تەواوی سەرنجی کۆمپانیاکە لەو وەشانەدا لەسەر پەرەپێدانی Siri و ژیریی دەستکردی ئەپ (Apple Intelligence) بێت.