کۆمپانیای گووگڵ Fitbit Air بڵاودەکاتەوە

ئایار 10, 2026 - 21:38
ئایار 10, 2026 - 21:39
کۆمپانیای گووگڵ Fitbit Air بڵاودەکاتەوە

بۆ ئەوانەی ئاگادار نین، گووگڵ دوێنێ دواجار پەردەی لەسەر ئامێرە وەرزشییە بێ-شاشەکەی لادا، ئامێرەکە ناوی Fitbit Airـە و هەر ئێستا بۆ کڕینی پێشوەختە بەردەستە، ئۆفەرێکی زۆر باشیشی لەگەڵدایە.

نرخی Fitbit Airـی گووگڵ لە ١٠٠ دۆلارەوە دەست پێ دەکات، ئەم ئامێرە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس (iOS) دەگونجێت، هەروەها سێ مانگ بەکارهێنانی بێبەرامبەری خزمەتگوزاری "Google Health Premium"ی لەگەڵدایە.

Fitbit Air خاوەنی پاترییەکە کە تا هەفتەیەک بەرگە دەگرێت؛ هەروەها چەندین تایبەتمەندی گرنگی تێدایە وەک: چاودێریکردنی ٢٤ کاتژمێریی لێدانی دڵ، ئاگادارکردنەوە لە ناڕێکیی لێدانی دڵ (Afib)، پێوانەکردنی ئۆکسجینی خوێن (SpO2)، چاودێری خەو و چەندین خزمەتگوزاری تر.