مایکرۆسۆفت یاریدەدەرێکی کەسیی نوێ بە ناوی "Scout" ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی یاریدەدەرێکی زیرەکی دەستکردی نوێی بۆ بەکارهێنەران بە ناوی "Scout" ڕاگەیاند، کە دیزاینەکەی لە پڕۆژەی سەرچاوە کراوەی ناسراو بە "OpenClaw" ئیلهامی وەرگرتووە.

حوزەیری 3, 2026 - 10:23
مایکرۆسۆفت یاریدەدەرێکی کەسیی نوێ بە ناوی "Scout" ڕادەگەیەنێت

ئەم یاریدەدەرە کەسییە نوێیە بە شێوەیەک پەرەی پێدراوە کە بتوانێت هاوشێوەی بریکارێکی ژیری سەربەخۆ (AI Agent) کاربکات؛ نەک تەنها وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، بەڵکو دەتوانێت لەبری بەکارهێنەر کارە ئاڵۆزەکانی سەر کۆمپیوتەر و ڕاپەڕاندنی ئەرکە ڕۆژانەییەکان ئەنجام بدات.

مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی سوودوەرگرتن لە بنەماکانی OpenClaw، سیستمی Scout توانایەکی بەرزتری هەیە لە تێگەیشتن لە ڕەفتاری بەکارهێنەر و گونجاندنی کارەکانی لەگەڵ پێداویستییەکانیاندا، ئەمەش هەنگاوێکی نوێیە بۆ قووڵترکردنەوەی ژیری دەستکرد لە ناو سیستمی کارپێکردنی وینرۆز و ئامێرە نوێیەکاندا.