‏مۆدێلی نوێی Claude Opus 4.8 حەوت جار ChatGPT AI تێکدەشکێنێت

حوزەیری 2, 2026 - 22:42
‏مۆدێلی نوێی Claude Opus 4.8 حەوت جار ChatGPT AI تێکدەشکێنێت

ئەم مۆدێلە نوێیەی کڵۆد (Claude Opus 4.8) کە لەلایەن کۆمپانیای Anthropicـەوە پەرەی پێدراوە، شۆڕشێکی نوێی لە جیهانی ژیریی دەستکرددا بەرپاکردووە و بە تەواوی کۆتایی بە کێشەی زانیاریی ساختە و هەڵە هێناوە؛ بە جۆرێک لە حەوت تاقیکردنەوەی سەختدا سەرکەوتنی گەورەی بەسەر ChatGPTـدا بەدەستهێناوە.ئەم مۆدێلە نوێیەی کڵۆد ئەگەر وەڵامی شتێک نەزانێت بە ڕوونی دەڵێت نایزانم و درۆ بۆ ڕازیکردنی بەکارهێنەر ناکات.

 مۆدێلەکە گۆڕانکاری بنەڕەتی تێدا کراوە، ئێستا کوردییەکەی زۆر باشتر بووە و تایبەتمەندی "کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوە"ی بۆ زیادکراوە، کە ڕێگەت پێدەدات ئاستی بیرکردنەوەکەی (کەم، زۆر، یان ئەوپەڕی توانا) دیاری بکەیت بۆ چارەسەرکردنی پرسیارە قورسەکان. هاوکات دۆخێکی نوێی خێرای (Fast Mode) بۆ زیادکراوە کە ٢.٥ هێندە خێراتری دەکات، و دەشتوانێت وەک بەڕێوەبەرێک کار بکات کە سەدان "کارمەندی بچووک" دروستدەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە گەورەکانی وەک کۆدنووسین و گواستنەوەی داتا و لە کۆتاییدا خۆی هەڵەکانی خۆی چاک دەکاتەوە.

تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە ئەم مۆدێلە باشترینە بۆ نووسینی کۆدی پڕۆگرامسازی، چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکان، و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و وێبگەڕەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ، و لە ئێستاشدا لەسەر ماڵپەڕ و ئاپی فەرمی Claude بەردەستە بۆ بەکارهێنان.