پڕۆمپتی دۆزەرەوەی تێبینی و سەرچاوەکان (Citation Finder) لە NotebookLM
کاتێک دەتەوێت وتە یان زانیارییەکی گرنگ لە ناو دەیان وتار و کتێبدا بدۆزیتەوە، کاتێکی زۆرت لێ دەڕوات. بەڵام تەنها بە دانانی پڕۆمپتێکی ڕوون، پڕۆمپتی دۆزەرەوەی تێبینی و سەرچاوەکان (Citation Finder) لە NotebookLM خۆی بە خێرایی دەقە گرنگەکان و دۆزینەوە زانستییەکانت بۆ دەردێنێت، لەگەڵ ناوی ئەو سەرچاوەیەی کە زانیارییەکەی لێ وەرگیراوە. ئەمەش یارمەتیت دەدات بەبێ ماندووبوون، باشترین سەرچاوەکان بۆ توێژینەوەکەت کۆبکەیتەوە.
پڕۆمپتەکە: گرنگترین گوتە، دەرئەنجام و خاڵە جەوهەرییەکانی ناو ئەم توێژینەوانە دەستنیشان بکە بۆ بەکارهێنانیان لە پێداچوونەوەی ئەدەبیاتی توێژینەوەکەم (Literature Review) لەسەر بابەتی [بابەتەکە بنووسە]. پێویستە ناوی سەرچاوەی (تۆژینەوەی) هەر زانیارییەک بە ڕوونی هاوپێچ بکرێت.