شۆڕشی زیرەکی دەستکرد؛ مۆدێلی Lucy لە چرکەیەکدا خەیاڵەکانت دەکاتە ڤیدیۆ!
کۆمپانیای دیکارت (Decart) بە ڕاگەیاندنی مۆدێلی نوێی Lucy شۆڕشێکی گەورەی لە جیهانی سینەما و یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا بەرپا کردووە. ئەم مۆدێلە پێشکەوتووە تەنها بە چەند وشەیەک و لە کاتی ڕاستەقینەدا(Real-time) تەنانەت خێراتر لە تروکاندنی چاو، ڤیدیۆی کوالێتی بەرز و ڕاستەقینەت بۆ دروست دەکات، بە شێوەیەک کە هەر جوڵە و گۆڕانکارییەک لە هەمان چرکەدا هاوشێوەی سەیرکردنی ئاوێنە ڕەنگدەداتەوە. مۆدێلی Lucy سەلماندی کە داهاتووی ڤیدیۆ چیتر تەنها بینین نییە، بەڵکو "دروستکردنی چرکەساتە" و هەنگاوێکی مەزنە بۆ ئەوەی هەر یەکێک لە ئێمە ببێتە دەرهێنەرێکی سینەمایی.
ئەم پلاتفۆرمە خزمەتگوزارییەکی بەپارەیە و سیستەمەکەی لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نییە؛ ئامانجی ئێمە تەنها ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیاکان و پێشکەشکردنی فێرکارییە بەپێی توانا.
لینکی تاقیکردنەوەی ئەی ئایەکە: