ئەندرۆید 17 بە فەرمی ڕاگەیەندرا؛ پێشکەوتنی گەورە لە بواری AI و فرەکاریدا

حوزەیری 18, 2026 - 09:10
ئەندرۆید 17 بە فەرمی ڕاگەیەندرا؛ پێشکەوتنی گەورە لە بواری AI و فرەکاریدا
ئەندرۆید 17 بە فەرمی ڕاگەیەندرا؛ پێشکەوتنی گەورە لە بواری AI و فرەکاریدا
ئەندرۆید 17 بە فەرمی ڕاگەیەندرا؛ پێشکەوتنی گەورە لە بواری AI و فرەکاریدا

کۆمپانیای گوگڵ بە فەرمی سیستەمی Android 17-ی ڕاگەیاند، کە لەگەڵ خۆیدا نوێکردنەوەی Pixel Drop بۆ مانگی حوزەیرانی 2026 دەهێنێت. ئەم نوێکردنەوەیە تەرکیزێکی زۆری لەسەر زیرەکی دەستکرد و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل و کاتژمێرە زیرەکەکانی Pixel کردووە.

 تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Android 17 و Pixel Drop:

 Gemini Omni: تایبەتمەندییەکی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی Gemini Pro، کە ڕێگەت پێدەدات بە بەکارهێنانی فەرمانی دەنگی یان نووسین، ڤیدیۆ دروست بکەیت و دەستکاری بکەیت.

 Lyria 3: نەوەی نوێی مۆدێلی دروستکردنی مۆسیقا، کە دەتوانیت بە تەنها بە نووسینی بیرۆکەیەک یان دانانی وێنەیەک، مۆسیقا بە ستایل، دەنگ و خێراییەکی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت.

 گۆڕانکاری لە Google Photos: گووگڵ تایبەتمەندی "دەستکاریکردن بە گفتوگۆ" (Conversational Editing)ی بۆ مۆبایلەکانی Pixel 6 و وەشانە نوێترەکان زیاد کرد. ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لە ئێستادا بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ئیسپانیا و بەریتانیا بەردەست کراوە.

 تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئامێرەکە:

 : Voice Translate ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە بۆ مۆبایلی Pixel 10a زیادکراوە.

 : Manual Call Screen ئەم تایبەتمەندییە لە وڵاتی هیندستان بۆ مۆبایلەکانی Pixel 6 و وەشانە نوێترەکان بەردەستە.

: Take a Messageئەم تایبەتمەندییە بۆ چەندین بازاڕی نوێی جیهانی فراوانتر کراوە؛ هەروەها توانای نوێی بۆ زیادکراوە کە ڕێگەت پێدەدات "سڵاوی تایبەت" (Custom Greeting) تۆمار بکەیت بۆ ئەو کاتانەی کە ناتوانیت وەڵامی پەیوەندییەکان بدەیتەوە. 

Quick Share: هاوتاکردنی لەگەڵ AirDrop بۆ مۆبایلەکانی Pixel 8a و Pixel 9a.

تایبەتمەندییەکانی Pixel Watch:

کاتژمێرەکانی Pixel ئێستا بە شێوەیەکی زیرەکتر ئاگاداری باری لەناکاو دەبن:

Fall Detection: دیاریکردنی کەوتنەخوارەوە لەسەر هەموو مۆدێلەکانی Pixel Watch.

Loss of Pulse Detection: دیاریکردنی وەستانی لێدانی دڵ لەسەر مۆدێلەکانی 3 و 4.

Car Crash Detection: دیاریکردنی رووداوی هاتوچۆ لەسەر مۆدێلەکانی 2، 3 و 4.

ئەم نوێکردنەوەیە بەشێکە لە هەوڵەکانی گوگڵ بۆ ئەوەی زیرەکی دەستکرد ببێتە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی رۆژانەی بەکارهێنەران، لە رێگەی ئامێرە زیرەکەکانییەوە.