ئاشکراکردنی چوار ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکەی مۆبایلی هۆنەر X80 Pro Max

حوزەیری 15, 2026 - 17:24
ئاشکراکردنی چوار ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکەی مۆبایلی هۆنەر X80 Pro Max
ئاشکراکردنی چوار ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکەی مۆبایلی هۆنەر X80 Pro Max

هۆنەر بە فەرمی چوار ڕەنگی ناوازەی مۆبایلی داهاتووی X80 Pro Maxی ئاشکرا کرد. لە کاتێکدا سێ ڕەنگیان لەسەر بنەمای مۆدێلی ساڵی ڕابردوو دیزاین کراونەتەوە، ڕەنگی چوارەم وەک سەرنجڕاکێشترین و گرنگترین گۆڕانکاریی ئەم نەوەیە دەردەکەوێت.

لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چوار وێنەی نوێوە، هۆنەر ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکانی X80 Pro Maxی پیشاندا. ئەم ڕەنگە مۆدێرنانە گوزارشت لە زمانێکی دیزاینی بوێرانە دەکەن کە سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت. سێ بژاردە لە ڕەنگەکانی مۆبایلی X80 Pro Max هاوشێوەی ڕەنگەکانی مۆدێلی X70ی ساڵی ڕابردووە، لە بەرامبەردا ڕەنگی چوارەم تایبەتمەندییەکی نوێی هەیە کە شێوازی دوو-ڕەنگیی جیاوازە و لە تێکەڵکردنی هەردوو ڕەنگی سپی و پرتەقاڵی پێکهاتووە.

بژاردە و ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکانی مۆبایلی X80 Pro Max بریتین لە:

  • پرتەقاڵی زیندوو (Vitality Orange): شێوازێکی داهێنەرانەی دوو-ڕەنگی.
  • سووری بروسکەیی (Lightning Red): بۆ دەرکەوتنێکی بەهێز و سەرنجڕاکێش.
  • سپی سێبەری مانگ (Moon Shadow White): شیک و مۆدێرن.
  •  ڕەشی زرێپۆش (Black Armor): کلاسیکی و بەهێز.

لە نێوان ئەم ڕەنگانەدا، جۆرە ڕەش و سوورەکە وا دیارە لێوارێکی زێڕینیان لە دەوروبەری مۆدیۆلی کامێراکەدا هەبێت. لە کاتێکدا جۆری سپی و پرتەقاڵییە زیندووەکە لێوارێکی زیوییان هەیە. کۆمپانیاکە دەڵێت هەموو ڕەنگەکان شیک و کلاسین و ئامێرەکە سەرنجڕاکێشتر دەکەن.

بۆ بەراوردکاری، مۆبایلی هۆنەر X70 ساڵی ڕابردوو بە پێنج ڕەنگ خرایە بازاڕەوە کە بریتی بوون لە: ڕەش، سەوز، سپی، سوور، و زێڕینی گەشاوە (Sunrise Gold).

هۆنەر قۆناغ بە قۆناغ تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی مۆبایلی X80 Pro Max دەخاتە ڕوو و لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیاریی نوێ بەردەوام دەبێت. پەیامی فەرمیی کۆمپانیاکە بۆ ناساندنی ڕەنگەکان بەم شێوەیەیە: ڕەنگە مۆدێرن و ناوازەکانی وەک پرتەقاڵی زیندوو، سووری بروسکەیی، سپی سێبەری مانگ و ڕەشی زرێپۆش، هێز و جوانی بە ئامێرەکە دەبەخشن. ٢٢ی حوزەیران، کاتژمێر ٧ی ئێوارە چاوەڕوان بن!