هاکەرە ئوکراینییەکان دەڵێن سێرڤەرەکانی دروستکەری فڕۆکەی بێپیلووی ڕووسیایان لەناوبردووە
گرووپی هاکتیڤیستی ئوکراینی BO Team بڵاویکردەوە کە ڕێگایەکیان بۆ ناو تۆڕی کۆمپانیای Gaskar Group ی ڕووسی دۆزیوەتەوە، کە دروستکەری فڕۆکەی بێپیلووە، و ڕێگای کارکردنیان گرتووە.
لە پۆستێک لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیان،
BO Teamڕایانگەیاند کە ھێرشەکەیان لەگەڵ Ukrainian Cyber Alliance (یەکێتی سایبەری ئوکراینی) و ھەروەھا لەگەڵ لێکۆڵینەوەی سەربازی ئوکراینا جێبەجێ کردووە.
بەگوێرەی وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکی ڕاگەیاندنەکە، ئەم سێ گرووپە "کارێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ داگیرکردنی تەواوی تۆڕ و سێرڤەرەکانی Gaskar Group، کۆکردنەوەی زانیاری گرنگ لەسەر فڕۆکە بێپیلووەکانی ئێستا و داهاتوو، و دواتر لەناوبردنی زانیارییەکان و ناچالاککردنی ئەم پێکھاتانە."
BO Team ڕایگەیاند کە لە کاتی ھێرشە سایبەرییەکەدا زیاتر لە ٢٥٠ سیستەمیان لەناوبردووە، لەنێویاندا ٤٦ سێرڤەری Virtual و زیاتر لە ٢٠٠ وێستگەی کار ، ھەروەھا ٤٧ تێرابایت زانیاری کۆمپانیا و ١٠ تێرابایت پاڵپشتی (Backup) یان سڕیوەتەوە. هاکەرەکان زیاتر ڕایانگەیاند کە زانیاری کەسی کارمەندانی Gaskar Group یان دزیوە، لەنێویاندا ناونیشانی ماڵ و زانیاری خێزانییان.
لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە، ھەردوو لا (ئوکراینا و ڕووسیا) بەفراوانی فڕۆکەی بێپیلوویان بەکارھێناوە لە شەڕەکەدا. Gaskar Group بە گوتە ڕاگەیاندنەکان فڕۆکەی بێپیلوو بۆ سوپای ڕووسیا دابین دەکات.
Gaskar Group بەڵام وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە کە بۆ ژمارەی فەرمی تێلێگرامیان نێردراوە.