گوگڵ ئیرس (Google Earth) ئەزموونی فڕۆکەوانی بۆ هێناینە ماڵەوە!
زۆرجار خەیاڵمان کردووە چۆن دەبێت ئەگەر وەک باڵندەیەک لە ئاسمانەوە بەسەر شارەکان، شوێنە مێژووییەکان و لووتکەی چیاکاندا بفڕین؟ ئێستا گوگڵ ئەم خەونەی هێناوەتە دی.
پێشتر بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە دەبوو بەرنامەی تایبەت دابەزێنیت، بەڵام لە نوێترین ئەپدێیتدا، گوگڵ سیمیولەیتەری فڕینی (Flight Simulator) ڕاستەوخۆ خستە ناو وەشانی وێبی Google Earth. ئەمەش واتە چیتر پێویستت بە داگرتنی چرکەیەک سۆفتوێر نییە؛ تەنها وێبگەڕەکەت (Browser) بکەرەوە و گەشتەکەت دەستپێبکە!
تەنها بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە، دەبیتە فڕۆکەوانی نەخشەی سێ ڕەهەندیەکانی جیهان:
١. سەردانی ماڵپەڕی Google Earth بکە.
٢. لە لیستی سەرەکی، کرتە لە Explore Earth بکە.
٣. لە بەشی ئامرازەکان (Tools)، هەڵبژاردەی Flight Simulator هەڵبژێرە.
تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئەم ئەزموونە:
تەواو بێبەرامبەر (١٠٠٪ فری) : تەواوی ئەزموونی فڕینەکە بەخۆڕاییە و پێویستی بە هیچ جۆرە کڕینێک یان بەشداریکردنێکی دارایی نییە.
بێ پێویستی بە دابەزاندن : ێویست ناکات هیچ بەرنامەیەک دابەزێنیت یان بیرگەی کۆمپیوتەرەکەت پڕ بکەیت؛ تەنها لەناو وێبگەڕەکەتدا (Browser) کار دەکات.
نەخشەی سێ ڕەهەندیی ڕیالستیک :(3D Graphics) دەتوانیت جیهان و سروشت بە وردەکارییەکی یەکجار زۆر و بە شێوەی سێ ڕەهەندیی ڕاستەقینە ببینیت.
• کۆنترۆڵکردنی ئاسان: ئەزموونێکی ڕاستەقینە لە نێوان شارەکان، چیاکان و ناوچە جیاوازەکانی زەوی.
ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ هەموو ئەوانەی خولیای گەشتکردنیان هەیە و دەیانەوێت جیهان لە گۆشەنیگایەکی تەواو جیاواز و نوێوە ببینن. ئەگەر تۆ بیت، یەکەم شار کە حەز دەکەیت بەسەریدا بفڕیت کامەیە؟