چاویلکەی زیرەکی Xreal Aura ناسێندرا؛ شۆڕشێکی نوێ لە جیهانی واقیعی تێکەڵاو (XR)
کۆمپانیای Xreal بە فەرمی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی Xreal Aura راگەیاند، کە چاویلکەیەکی پێشکەوتووی واقیعی تێکەڵاوە و بەهێزترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی لە خۆگرتووە.
تایبەتمەندییە دیارەکانی Xreal Aura:
ئەدا و سیستەم: بە هێزی پڕۆسێسەری پێشکەوتووی Snapdragon Reality Elite و سیستەمی کارپێکردنی زیرەکی Android XR، ئامادەبە بۆ ئەزموونکردنی جیهانێکی ناوازە؛ یەکجار خێرا، نەرم و بێباک لە هەر کێشەیەک!
پیشاندان (Display): بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای X Prism لەگەڵ 70 پلە FOV و روونی 1920 × 1200 بۆ هەر چاوێک، بە نرخی نوێبوونەوەی 120Hz.
هەستکردن و ناسینەوەی دەوروبەر (Perception): خاوەن کامێرای پێشکەوتووی چاودێریکردنی دەوروبەر، توانای 6DoF، و پشتگیری لە جوڵەی دەست (Hand tracking) و زیرەکی دەستکرد بۆ تێگەیشتن لە ژینگەی دەوروبەر بە شێوەی راستەوخۆ.
دەنگ: هاوکاری لەگەڵ Bose بۆ بەدەستهێنانی کوالیتی دەنگی بەرز و سیستەمی Spatial Audio لەگەڵ 4 مایکرۆفۆن.
بیرگە و رام: بەردەستە بە بژاردەی 12GB/256GB و 16GB/512GB.
پاتری و بارگاوی کردنەوە: پاترییەکی 4455mAh، لەگەڵ پشتگیری لە بارگاوی کردنی خێرا تا 65W.
دەرچەکان (Ports):
USB-C 1: تایبەت بە پەیوەندی چاویلکە.
USB-C 2: بۆ بارگاوی کردنەوە و پشتگیری لە DisplayPort Alt Mode.
ئەم چاویلکەیە بە دیزاینێکی پێشکەوتوو و تایبەتمەندییە ناوازەکانییەوە، ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەزموونی بەکارهێنەران لە جیهانی واقیعی تێکەڵاو بگۆڕێت.