پلانە کتوپڕەکەی ئەپڵ؛ بۆچی پڕۆژە سەرەتاییەکەی "سیری" نوێ لەناو برا؟

حوزەیری 17, 2026 - 14:17
پلانە کتوپڕەکەی ئەپڵ؛ بۆچی پڕۆژە سەرەتاییەکەی "سیری" نوێ لەناو برا؟

ئەپڵ: سیستەمی ژیریی دەستکردی "سیری"مان لە بنەڕەتەوە سەرلەنوێ بنیاتناوەتەوە، بەڵام ئەمە پلانی سەرەکیمان نەبوو

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە بۆ وەشانی نوێی یاریدەدەری دەنگیی "سیری" (Siri) کە پشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت، تەواوی ژێرخانی سیستەمەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە و لەسەرەتاوە بنیاتیان ناوەتەوە، هەرچەندە ئاشکرای دەکەن کە ئەمە پلانی سەرەتایی ئەوان نەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "تێک ڕادار" (TechRadar)، بەرپرسانی ئەپڵ ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێشتا ساڵی ڕابردوو وەشانێکی یەکەمی یاریدەدەرە دەنگییە نوێیەکەیان ئامادە ببوو، بەڵام دواتر بڕیاریان داوە گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکەن. کۆمپانیاکە دەڵێت: "ئێمە سیستەمەکمان بە تەواوی تەخت کرد و لەسەر بنەمایەکی نوێ دروستمان کردەوە" بۆ ئەوەی بتوانێت بە باشترین شێوە لەگەڵ تەکنەلۆژیای "Apple Intelligence" و مۆدێلە پێشکەوتووەکانی زمانی ژیریی دەستکرددا بگونجێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئەپڵ هەستی بەوە کردووە نوێکردنەوەی کۆدی کۆنی "سیری" بەس نییە بۆ ڕکابەریکردن لە بازاڕی ئێستای ژیریی دەستکرددا، بۆیە ناچار بوون تەواوی پڕۆژەکە لە بنەڕەتەوە دەست پێبکەنەوە تاوەکو یاریدەدەرێکی دەنگیی زیرەکتر، خێراتر و بەهێزتر پێشکەشی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئامێرەکانی تری کۆمپانیاکە بکەن.