نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان: ڕووکاری MagicOS 11 بە شێوازێکی نوێی "ئاویی و شەفاف" بۆ مۆبایلەکانی Honor Magic 8 لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە

حوزەیری 20, 2026 - 17:03
نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان: ڕووکاری MagicOS 11 بە شێوازێکی نوێی "ئاویی و شەفاف" بۆ مۆبایلەکانی Honor Magic 8  لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە
نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان: ڕووکاری MagicOS 11 بە شێوازێکی نوێی "ئاویی و شەفاف" بۆ مۆبایلەکانی Honor Magic 8  لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە

کۆمپانیای هۆنەرکار لەسەر تاقیکردنەوەی ڕووکاری MagicOS 11 دەکات، کە بە دیزاینێکی تەواو جیاواز و دیمەنێکی "شەفاف و ئاویی" (Liquid Glass)ـەوە بەمزووانە پێشکەش دەکرێت.

​بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆ دزەپێکراوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، هۆنەر لەم وەشانە نوێیەدا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕووکار و ئەنیمەیشنەکاندا ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بینراوی نوێ بۆ بەکارهێنەران دابین بکات.

تایبەتمەندییە دیارەکانی MagicOS 11:

​دیزاینی ئاویی و شەفاف: ڕووکارەکە تایبەتمەندی دیمەنی ئاویی لەخۆ دەگرێت، کە تێیدا پەنجەرەکان، وێدجێتەکان و ئایکۆنەکان دیمەنێکی شەفاف و ڕەنگدانەوەی ڕووناکیان هەیە؛ ئەمەش وایکردووە ڕووکارەکە دیمەنێکی نەرم، زیندوو و مۆدێرنتری هەبێت.

​ئەنیمەیشنی پێشکەوتوو: بەکارهێنانی ئەنیمەیشنی نوێ کە جووڵەیەکی نەرم و ئاویی هەیە، وایکردووە ئەم وەشانە بە یەکێک لە دیارترین گۆڕانکارییەکانی دیزاین لە مێژووی هۆنەردا دابنرێت.

​بنەمای سیستەم: ئەم وەشانە لەسەر بنەمای نوێترین وەشانی سیستمی کارپێکردنی "ئەندرۆید 17" دروستکراوە.

ئەم وەشانە کام مۆبایلانە دەگرێتەوە؟

​لە ئێستادا هۆنەر دەستی بە بەرنامەی تاقیکردنەوەی پێشوەختە (Early Access) کردووە بۆ زنجیرەی Honor Magic 8، کە بریتین لە:

​Honor Magic 8

​Honor Magic 8 Pro

​Honor Magic 8 Pro Air

​Honor Magic 8 RSR Porsche Design

​چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تاقیکردنەوەکان، لە کۆتایی ئەمساڵی 2026، وەشانە جێگیرەکە بۆ بەشێکی زۆر لە مۆبایلەکانی دیکەی هۆنەر بەردەست ببێت.

​سەرەڕای ئەوەی ئەم دیزاینە نوێیە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بە مۆبایلەکان دەبەخشێت، بەڵام هۆنەر بژاردەیەکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێزی ئەم ئەنیمەیشنانە زیاد کردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن لە نێوان جووڵەی ئاویی یان خێرایی زیاتردا یەکێکیان هەڵبژێرن.