ململانێی گەورەی فۆڵد؛ ئایفۆنی نووشتاوە بەرامبەر Galaxy Z Fold 8
گەرمتر لە هەمیشە؛ بازاڕی مۆبایلە فۆڵدەکان شاهیدی ململانێیەکی مێژوویی دەبێت. ئەمساڵ نوێترین بەرهەمەکانی سامسۆنگ ڕووبەڕووی یەکەمین مۆبایلی نووشتاوەی ئەپڵ (iPhone Ultra) دەبنەوە، کە بڕیارە لەم ئەیلوولەدا لەگەڵ زنجیرەی ئایفۆن ١٨ پڕۆ نمایش بکرێت.
دیزاینە جیاوازەکەی iPhone Ultra
- شێوازێکی نوێ : ئەپڵ بڕیاریداوە جۆرە دیزاینێکی پان (wide-folding) بەکاربهێنێت کە لە بازاڕدا زۆر دەگمەنە. مۆبایلەکە کاتێک دادەخرێت کورتترە لە Galaxy Z Fold 7، بەڵام کاتێک دەکرێتەوە زۆر پانترە و وەک iPad mini لێدێت لەسەر باری ئاسۆیی.
- ئامانج لێی :ئەم دیزاینە بۆ ئەوەیە بینینی ڤیدیۆ و فیلم و کردنی چەند کارێک پێکەوە (Multitasking) زۆر ئاسانتر و خۆشتر بکات.
بۆچی نابێت مۆبایلە سەرەکییەکان بکڕیت؟
- سەرکێشییەکی گرانبەها: ئەمساڵ سامسۆنگ بۆ لاساییکردنەوەی ئایفۆن، مۆبایلی Galaxy Z Fold 8 بە دیزاینێکی پان بەڵام بە پاترییەکی بچووکتر و تەنها دوو کامێراوە دروست دەکات. هەم ئەم مۆبایلە و هەم iPhone Ultra هێشتا لە قۆناغی تاقیکاریدان؛ پەلەکردن لە کڕینی ئەم نەوەی یەکەمەدا، بەفیڕۆ دانی پارەیە .
- ئەگەری شکست و وازهێنان: ئەگەر ئەم دیزاینە پانە لە جیهاندا سەرکەوتوویی بەدەست نەهێنێت، دوور نییە ئەپڵ و سامسۆنگ پڕۆژەکە بە تەواوی ڕاگرن و وازی لێ بهێنن؛ ڕێک وەک چۆن سامسۆنگ پێشتر و بەهەمان شێوە کۆتایی بە زنجیرەی Galaxy S25 Edge هێنا.
چارەسەری ژیرانە چییە؟
- بژاردەی هەرە سەلامەت: ئەگەر پێداگریت لەسەر کڕینی مۆبایلێکی نوێی فۆڵد، مانگی داهاتوو ڕاستەوخۆ سەرنجت بخەرە سەر کڕینی . Galaxy Z Fold 8 Ultra بۆچی؟ چونکە وەک فۆڵد ٨ی ئاسایی کەمکردنەوەی تێدا نەکراوە؛ دیزاینە چوارگۆشە سەرکەوتووەکەی خۆی پاراستووە، سێ کامێرای تەواوی هەیە و خاوەنی پاترییەکی ناوازەی 5,000 mAhە.
- باشترین بڕیار: ژیرانەترین کار ئەوەیە ئەمساڵ دەستبەرداری کڕینی هەردوو مۆبایلەکە بیت و چاوەڕوانی نەوەی داهاتوو بکەیت. بەم بڕیارە کات دەدەیتە ئەپڵ تا کێشە تەکنیکییەکانی یەکەمین فۆڵدی خۆی چارەسەر بکات، هاوکات سامسۆنگیش دەرفەتی دەبێت تێبگات کام دیزاین لای بەکارهێنەران پەسەندترە. لە لایەکی ترەوە، لە سایەی ناسەقامگیریی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخەکاندا، باشترە پارەکەت لە تاقیکردنەوەیەکی ناڕووندا بەفیڕۆ نەدەیت.