مێتا ئەپێکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی داهاتوو ڕادەگەیەنێت

حوزەیری 26, 2026 - 09:43
مێتا ئەپێکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی داهاتوو ڕادەگەیەنێت

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مێتا (خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام)، کار لەسەر پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنێکی نوێ دەکات بە ناوی .(Arena) ئەم ئەپە وەک سەکۆیەک دەبێت بۆ پێشبینیکردنی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی جیهان، وەک:

  • دیاریکردنی براوەی یارییە وەرزشییەکان.
  • بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکان.
  • پێشبینیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سیاسییەکان.

 سیستمی خەڵاتکردن: لە قۆناغی یەکەمدا پرۆسەکە تەنها بۆ کاتبەسەربردن و کۆکردنەوەی خاڵە (Points)، واتە ئەگەر پێشبینییەکەت ڕاست دەرچوو خاڵ بەدەستدەهێنیت و هیچ پارەیەکی ڕاستەقینەی تێدا نییە.

 پلانەکانی داهاتوو: پێدەچێت لە قۆناغەکانی دواتردا، مێتا بژاردەی گرەوکردن بە پارەی ڕاستەقینەش بۆ ئەپەکە زیاد بکات.