نزیکبوونەوەی زیاتری یوتیوب شۆرتس لە تیکتۆک بە چەند تایبەتمەندییەکی نوێ
یوتیوب بە زیادکردنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی نوێ بۆ بەشی "شۆرتس" (Shorts)، شەڕی کێبڕکێی لەگەڵ تیکتۆک و ئینستاگرام ڕیڵز گەیاندە قۆناغێکی نوێ، تا پڕۆسەی دروستکردن و بینینی ڤیدیۆ کورتەکان بۆ بەکارهێنەرانی سادەتر و سەرنجڕاکێشتر بکات.
لە بەشی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکدا، یوتیوب بەتەواوەتی پەرەی داوە بە بەشی دەستکاریکردنی شۆرتس؛ ئێستا دروستکەرانی ناوەڕۆک دەتوانن زۆر بە ئاسانی کلیپەکان کورت بکەنەوە، شوێنەکانیان بگۆڕن، کاتی دەرکەوتنی دەق و مۆسیقا بە وردی ڕێکبخەن، و پێش بڵاوکردنەوەش پێشاندانی پێشوەختەی کۆتایی ڤیدیۆکە ببینن.
لە بەشی تەماشاکردنی ڤیدیۆکانیشدا، چدین تایبەتمەندیی نوێ زیاد کراون؛ وەک سادەکردنەوەی شاشەکە بۆ بینینێکی باشتر، دابینکردنی ئایکۆنی دڵ بۆ لایککردن، خێراکردنی ڤیدیۆکان بە دوو هێندە (2x)، و گۆڕینی دەنگ بۆ دۆخی بێدەنگ.
یوتیوب دەیەوێت بەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییانە، پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی کورت خێراتر بکات و پشکی شێر لە بازاڕی میدیای کورتدا لە چنگی تیکتۆک دەربهێنێت.